سەربەخۆیى يان پێكەوەژیان

سەربەخۆیى يان پێكەوەژیان
شێوازی حكومڕانی و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان دیاری دەكات

((شێوازی ئەقڵانە بۆ چارەسەركردنی كێشە ئیتنیەكان، زۆرجار وا پێویست دەكات جیابوونەوە ببێتە بەدیل بۆ یەكێتی نیشتمانی دەوڵەت، بۆیە ناكرێت بە سادەیی خواستی جیابوونەوە رەتبكرێتەوە، بڕیاردان لەسەر جیابوونەوە یان یەكپارچەیی دەبێت بە شێوەیەكی دیموكراتیانە و لەلایەن ئەو گرووپەوە بڕیاری لەسەر بدرێت كە داوای جیابوونەوە دەكات، ئەگەر جیابوونەوە قبوڵكرا، ئەوا سنووركێشان لەنێوان دەوڵەتە تازەكە و دەوڵەتی پێشتر دەبێتە شێوەیەك لەچارەسەر، ئەم شێوازە 3 لایەنی سەرەكی لەخۆی دەگرێت، یەكەم: چارەسەری ئەو كێشانەی كە ئیتنیە جیاوازەكان داوای سەربەخۆیی دەكەن. دووەم: شرۆڤەكردنی باكگراوەندی كێشە ئیتنیەكە. سێهەم: موناقەشەكردن لەسەر پێشنیاری جیابوونەوە كە نەتەوەیەك دەیخاتە روو .
كێشەی ئێستای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پلەی یەكەم لەچارەسەری كێشەی ئیتنیدا ئەوەیە كە سەیری هەندێك چارەسەر(جیابوونەوە یان سەربەخۆیی) وەك مەحاڵ دەكەن.. هاوكات لەگەڵ ئەوەی چەندین پێناسەی جیاواز بۆ مافی چارەی خۆنووسین هەیە، بەڵام هەموو لەسەر ئەو بۆچوونە كۆكن كە هەموو گەلێك مافی چارەی خۆنووسینی هەیە ئەمەش واتە مافی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە، زیاد لەمەش هەموو گەلێك مافی سەربەخۆیی كەلتوری هەیە جیاواز لە كەلتوری نیشتمانی، سەربەخۆیی كەلتوریش هۆكاری بڕیادانی دەوڵەتی سەربەخۆیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئیرادەیەك لەنێوان ئەوانەی لایەنگیری مافی چارەی خۆنووسین وەك دامەزراندنی دەوڵەت و ئەوانەی ئەم چارەسەرە بە مەحاڵ دەزانن، هەربۆیە نەیانتوانیوە لە كێشە ئیتنیەكاندا لە چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكان نزیك ببنەوە، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی لەدوای شەڕی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا لەنێوان 7-16 ملیۆن كەس بوونەتە قوربانی كێشە ئیتنیە چارەسەر نەكراوەكان)).
پرۆفیسۆر جان تۆلبیرگ
زانكۆی ستۆكهۆڵم

Top