ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵدایه باوه‌رِ به سعودیه بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مالیكی سه‌ردانی ئه‌و ولاَته بكات
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵدایه هه‌ر چۆنێك بێت باوه‌رِ به عه‌ره‌بستانی سعودی بێنێت داوه‌تنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ولاَته بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خالید ئه‌سه‌دی رایگه‌یاند مالیكی برِیاریداوه گه‌شتێكی ولاَتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و چه‌ند ولاَتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاره‌زوو ده‌كات سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی بكات.
ئه‌سه‌دی دووپاتی كرده‌وه مالیكی به جیدی ئاره‌زوو ده‌كات سه‌ردانی سعودییه بكات و چاوی به شا عه‌بدوڵلاَی شای سعودیه بكه‌وێت ئه‌گه‌ر ناوبراو رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و سه‌ردانییه‌ی مالیكی رێكبخات.
پێشتریش حكومه‌تی سعودییه به‌تایبه‌ت شای ئه‌و ولاَته ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ پێشوازیكردنی له ته‌واوی سه‌رانی سیاسی عێراقی جگه له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی نه‌بێت.