ئه‌لعێراقییه له رێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه وه‌ره‌قه‌ی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌وانه ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیستی ئه‌لعێراقییه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاشكرای كرد، لیستی ئه‌لعێراقییه ته‌واوی ورده كارییه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش به شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی كرد كه به‌م دواییانه سه‌ردانی عێراقی كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی لیستی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌ره‌قه‌كه‌ی ئه‌لعێراقییه زۆرێك داواكاری له خۆ گرتووه، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك رازی بوونی تێدایه، له وانه رازی بووه به‌وه‌ی له بری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ستراتیژی نیشتمانی وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ به ده‌ستهێنانی 50% برِیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری.
روونیشی كرده‌وه شانده‌كه‌ی كۆنگرێس وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی گه‌یاندۆته ده‌ستی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی، به‌لاَم مالیكی وه‌ره‌قه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌و سووكایه‌تیشی پێكردووه، هه‌ر بۆیه‌ش شانده‌كه‌ی كۆنگریس ئه‌و سووكایه‌تیكردنه‌ی مالیكیان له ئه‌لعێراقییه شاردۆته‌وه‌و ئاشكرایان نه‌كردووه له ترسی كاردانه‌وه‌ی سلبی له‌لایه‌ن ئه‌لعێراقییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد مالیكی له رێگه‌ی شانده‌كه‌ی كۆنگرێسه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ عه‌للاوی ره‌وانه كردووه، به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی شانده‌كه نامه‌كه‌یان خوێندۆته‌وه، نه‌یانگه‌یاندۆته عه‌للاوی و بۆ مالیكیان ره‌وانه كردۆته‌وه.