سه‌یهود: دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت له نێوان مالیكی و عه‌للاوی، پرۆژه‌ی بایدنه بۆ دابه‌شكردنی عێراق به سه‌ر سێ هه‌رێمدا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌حه‌مه‌د سه‌عدون سه‌یهود، دووپاتی كرده‌وه پرۆژه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان مالیكی و عه‌للاوی، پرۆژه‌یه‌كه بۆ دابه‌شكردنی عێراق و بێهێزكردنی مه‌ركه‌زییه‌تی عێراق له نێوه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه.
سه‌یهود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان له نێوان مالیكی و عه‌للاوی درێژكه‌ره‌وه‌ی هه‌مان پرۆژه‌یه كه چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر جێگری ئێستای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن بۆ دابه‌شكردنی عێراق به سه‌ر سێ هه‌رێمی شیعی، سوننی، كوردی پێشكه‌ش به ئیداره‌كه‌ی بۆشی كرد.
سه‌یهود به توندی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكی له قه‌ڵه‌مدا بۆ دامه‌زراندن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای ئیتنی و تائیفی كه ئه‌مه‌ش كاری نه‌رێنی له داهاتووی عێراق ده‌كات و بازدانێكی ئاشكرایشه به سه‌ر ده‌ستووری ولاَت.