نوجێفی داوای هاوكاری ئابووری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی له دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو پارێزگاری موسڵ بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی هاوكاری و هاریكاری ئابووری نوجێفی سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كردووه‌و له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك ته‌مر ره‌مه‌زان كۆبووه‌ته‌وه‌و داوای هاوكاری پارێزگاری دهۆكی كردووه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی ئابووری له نێوان هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و موسڵ به‌تایبه‌ت كه نوجێفی داوای هاوكارییه‌كی زیاتری له ره‌مه‌زان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری له پارێزگای موسڵ زیاتر پێش بخرێت.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان حكومه‌تی توركیا‌و ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ به‌ره‌وپَشه‌وه چووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ داوای هاوكاری له هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان موسڵ و توركیا به ئه‌نجام بگات.
له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2009 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك به‌رِێوه‌چوو، له پارێزگای موسڵ ئه‌سیل نوجێفی سه‌رۆكی لیستی حه‌دبا توانی 19 كورسی به ده‌ست بێنێ، له به‌رامبه‌ریشدا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا 12 كورسی به ده‌ست هێنا، دواتریش نوجێفی تاكرِه‌وانه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵی پێكهێناو لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واشی په‌راوێزخست، سه‌ردانییه‌كه‌یشی بۆ پارێزگای دهۆك به ده‌ربووه له قسه‌و باسی سیاسی.