عه‌للاوی ده‌شتپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و كۆمكاری عه‌ره‌بیش په‌سه‌ندی ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه عالییه نه‌سیف ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له میانی سه‌ردانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه‌ی بۆ پرسی ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر بنه‌مای دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان پێشكه‌ش كردووه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كه خاوه‌نی 91 كورسی په‌رله‌مانییه، سه‌ردانی چه‌ند ولاَتێكی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی له‌وانه‌ش ولاَتی میسری عه‌ره‌بی و كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی كه باره‌گاكه‌ی له قاهیره‌ی پایته‌ختی ولاَتی میسره ئه‌نجامدا.
نه‌سیف دووپاتی كرده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عه‌للاوی له‌لایه‌ن كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی به هه‌ند وه‌رگیراوه‌و په‌سه‌ند كراوه به ئامانجی كاراكردنی پرۆسه‌كه.
نه‌سیف جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عه‌للاوی به‌شدارییه‌كی به‌رچاو ده‌كات له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان، گوتیشی ئه‌لعێراقییه باوه‌رِی به‌وه نییه ولاَت له‌لایه‌ن یه‌ك حزب و یه‌ك كه‌سه‌وه فه‌رمانرِه‌وایه‌تی بكرێت، چونكه ناتوانێت ناتوانێت به‌ره‌نگاری بارودۆخه سه‌خته‌كان ببێته‌وه.