عاشور: له‌كاتێكی نزیكدا هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه پێكده‌هێنرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپاتی كرده‌وه له كاتێكی نزیكدا هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت پێكده‌هێنرێت.
عاشور رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له عه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان به ئامانجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه گرێدا، برِیاردرا له كاتێكی نزیكدا دووباره له به‌غدای پایته‌خت ده‌ست بكه‌ن به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به به‌شداری نوێنه‌رانی حزبی فه‌زیله‌و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت، روونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به جیدی پێداگری كرا له سه‌ر رێكخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كاندا گرنگی به لایه‌نی كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌كان زیاتر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان بوون به ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عاشور به دووری نه‌زانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌ته تازه‌كه به ئامانجی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.