له چه‌ند رۆژی داهاتوو مالیكی و حه‌كیم و عه‌بدولمه‌هدی به یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و نوێنه‌رێكی حزبی فه‌زیله، له‌گه‌ڵ شاندێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی به ئامانجی كۆتایی هێنان به ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی له نێوان ئه‌و لایه‌نانه به‌رِێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی رانه‌گه‌یاندووه، كه پێشتر كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای لێكردبوو له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی بكشێته‌وه، گوتیشی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی نایه‌وێ له سه‌ر حیسابی په‌راوێز خستنی ده‌وڵه‌تی یاسا له پێكهێنانی حكومه‌ت هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقییه پێكبهێنێ.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به هۆی سوور بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا له سه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، به شێوه‌یه‌كی كاتی كشانه‌وه‌ی خۆی له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی پاشگه‌زده‌بێته‌وه.