\"مه‌رج نییه سه‌رژمێرى له واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت\"""
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى عه‌ره‌ب و توركمان سه‌رژمێری له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا بۆ دوو مانگى داهاتو دواخرا به‌رپرسانى كورد ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هیچ گره‌نتیه‌ك نییه بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری كه برِیاره له سه‌ره‌تای مانگى 12ـى ئه‌مساڵى ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رژمێری هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند:
عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام نه‌درێت رِێگرى له‌و پرِۆسه‌یه ده‌كه‌ن.
برِیاربو سه‌رژمێری گشتى عێراق له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم به‌هۆى رِێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا له ئه‌نجامدانى ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری دواخرا بۆ 5ـى12 ـى ئه‌مساڵ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌بوایه سه‌رژمێری گشتى عێراق له ساڵى 2007 ئه‌نجام بدرایه به‌لاَم به‌هۆى خراپی بارى ئه‌منى عێراق دواخرا بۆ ساڵى 2010.
به‌رپرسانى سه‌رژمێری هه‌رێمى كوردستان ئاماژه بوه‌ده‌كه‌ن كه له‌هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى، و كورد له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتى له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا، و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سه‌رژمێرى دوابخرێت ئه‌وه كورد هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت و بێ ده‌نگ نابێت له دوا خستنى سه‌رژمێری.