عوسمان: ده‌كرێ وه‌ره‌قه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌كرێت وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی له میانی دانووستان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌ی عێراقی كه‌م بكرێته‌وه.
عوسمان رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌توانێ وه‌ره‌قه‌كه‌ی خۆی كه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش به كوتله عێراقییه‌كان كردووه كه‌م بكاته‌وه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر له كاتی به‌رِێوه‌ژوونی گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كان پێویستی كرد.
عوسمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ماده‌ی 140 كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی ناو وه‌ره‌قه‌كه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت سازشی له سه‌ر بكرێت.
عوسمان روونیشی كرده‌وه ئه‌و خالاَنه‌ی ناكرێت لاببرێن له وه‌ره‌قه‌كه، مه‌رجی یاساییان تێدایه، بۆیه كاتێك ویسترا لاببرێن پێویستییان به هه‌موار كردنی ده‌ستوور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ناوبراو گوتی ده‌كرێ ئه‌و داواكارییه له میانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كوتله‌كانی دیكه لاببرێت به مه‌رجێك هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ری رێكبكه‌ون.
له كۆتاییدا عوسمان دووپاتی كرده‌وه هه‌موو شتێك شیاوی ئه‌وه‌یه گفتوگۆی له سه‌ر بكرێت.