عه‌للاوی سێ كه‌س ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ده‌ربرِینی لێدوانی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه
به پێی به‌یانێك كه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌رِی گولاَن كه‌وتووه، عه‌للاوی به فه‌رمی سێ كه‌سی له ناو كوتله‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی و سه‌ركردایه‌تی كوتله‌كه بكه‌ن.
عه‌للاوی ده‌سه‌لاَتی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ كه‌سه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌ستنیشانكردووه، مه‌یسون ده‌ملوجی وه‌كو وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، حه‌یده‌ر موللا وه‌كو قسه‌كه‌ری ئه‌لعێراقییه، سه‌لمان جومه‌یلی وه‌كو ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانووستكاری ئه‌لعێراقییه ده‌ستنیشان كردووه.
عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه جگه له‌و سێ كه‌سه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان دراوه، هه‌ر كه‌سێكی دیكه له ناو ئه‌لعێراقییه لێدوان بدات، لێدوانی تاكه كه‌سییه.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازاری ئه‌مساڵ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه توانی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بێنێ، له به‌رامبه‌ریشدا ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی به 89 كورسی پله‌ی دووه‌می به ده‌ستهێنا.