ده‌ملوجی: عه‌للاوی رێگر نییه‌ له‌ كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار

ده‌ملوجی: عه‌للاوی رێگر نییه‌ له‌ كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن بلاَویان كرده‌وه‌ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی رێگری ده‌كات له‌ سه‌ر كاندید كردنی كاندیدی كوتله‌ی كوردی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.

ده‌ملوجی دووپاتی كرده‌وه‌ تا ئێستا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ به‌ فه‌رمی ناوی هیچ كاندیدێكی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ لایه‌ن كوتله‌كه‌وه‌ به‌ ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

تا ئێستاش كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌ كۆی ده‌نگ پشتگیری له‌ سه‌ر دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كاته‌وه‌.

بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان وه‌ره‌قه‌یه‌كی 19 خاڵی پێشكه‌ش به‌ كوتله‌ عێراقییه‌كان كردووه‌، له‌ گرنگترینیان دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ كورد، وه‌كو مافێكی ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌یی.
Top