رێكخراوی ئاشتی جیهانی برِوانامه‌ی ئاشتی ده‌به‌خشێته بابه‌كر زێباری
له رێوره‌سمێكدا كه له پارێزگای دهۆك به‌رِێوه چوو، رێكخراوی ئاشتی جیهانی برِوانامه‌ی ئاشتی به‌خشییه سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراقی بابه‌كر زێباری، ئاماژه‌ی به رۆڵی ناوبراویش كرد له فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی به یه‌كه‌وه ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئیتاڵیای رێكخراوی ئاشتی جیهانی فۆلجیدا باراتۆنی رایگه‌یاند زێباری به‌ڵینی به رێكخراوه‌كه‌دابوو له میانی ئه‌ركه‌كانیدا رۆڵی ئاشتیخوازانه‌ی خۆی له فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی له نێوان رۆڵه‌و پێكهاته‌كانی عێراق بگێرِێ و توانیشی له‌و ماوه‌یه‌دا ببێته پردێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌مكی ئاشتی و به یه‌كه‌وه ژیان له نێوان عێراقییه‌كاندا به ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی.
باراتۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێكخراوی ئاشتی جیهانی كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان ببه‌ستێ، ئامانجیش تێیدا پته‌وتركردنی ئاشته‌واییه له ناوچه‌كه.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق بابه‌كر زێباری دووپاتی كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رقه‌راركردن و فه‌راهه‌مكردنی چه‌مكی به‌یه‌كه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی له نێوان رۆڵه‌كانی عێراق.
جێی باسه زێباری له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1963 وه، له‌و كاته‌ی زانكۆی سه‌ربازی له به‌غدای پایته‌خت ته‌واو كردووه په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه، له پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا له ساڵی 2003 رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له هاوكاریكردنی حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رقه‌رار كردنی سه‌قامگیری ئه‌منی.