سه‌عدون: به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی سه‌رانی سیاسی سازش بۆ یه‌كتری ناكه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و ئیقلیمی سه‌رانی سیاسی عێراقی كه ناتوانن له به‌رامبه‌ر خواست و ویستی گه‌لی عێراقی سازش بكه‌ن به‌رپرسیار ده‌كات.
سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێكنه‌كه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان بوارێكی فراوان له به‌رده‌م ده‌ست تێوه‌ردانی ئهمهریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن.
سه‌عدون به پێویستیشی زانی كوتله سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و له به‌رامبه‌ر یه‌كتری سازش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێكی ئیجابی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.