به‌یانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا: توركیا میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی پاراستنی سنووری نێوان توركیا‌و عێراق ده‌كات
به پێی به‌یانێكی رۆژنامه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دوێنێ سێشه‌ممه توركیا له ناچه‌ی سلۆپی میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سنووری نی|َوان عێراق و توركیای كرد، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی سنووری نێوان هه‌ردوو ولاَت و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای توركیا فه‌ریق ئاڵتینتاس و فه‌رمانده‌یبه‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی سنووری عێراقی فه‌ریق موحسین و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌رِێوه‌چوو.
ئمه جاری یه‌كه‌مه فه‌رماتده‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌وانی سنووری عێراقی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری توركیا كۆببێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن به‌رده‌وام بن له چاوپێكه‌وتن و به‌ستنی كۆببونه‌وه‌كانی نێوانیان بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پاراستنی پرسی سنووری هه‌ردوو ولاَت بكه‌ن.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ر یه‌ك له ئاڵتینتاس فه‌ریق موحسین سه‌ردانی پێگه‌و بنكه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو ولاَت كردوو له‌و میانه‌شدا چاویان به ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانی عێراقی و توركی كه‌وت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پێویست زانرا درێژه به دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان بده‌ن بۆ پاراستنی سنوور له هه‌ر دزه‌یه‌ك و چالاكییه‌ك كه له سه‌ر سنوور به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
جێی باسه سوپای توركیا به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.