ئافره‌ت له نێوان شووكردن و خوێندن دا . . . . ژیان سوڵتان مزوری
February 19, 2018
کۆمەڵایەتی
(یارا خان)ی ته‌مه‌ن 26ساڵ وتی: "من پێم باشه كچ خوێندنی خۆی ته‌واو بكات ئه‌وكات بچێته ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شووكردن له‌ته‌مه‌نێكی زوودا له‌وانه‌یه ببێته هۆی په‌شیمان بوونه‌وه له داهاتوودا و درووست بوونی كێشه له‌نێوان ژن و پیاو دا، جگه له‌مه‌ش به‌ده‌سهێنانی بڕوانامه سودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ژیانی داهاتووی كچان، هه‌ر چه‌نده من بڕوانامه‌م به‌ده‌ست نه‌هێناوه و شووم نه‌كردوه و پێشم وانیه هه‌ڵه‌م كردبێت له‌م بڕیاره.
(سه‌رووین خان)ی ته‌مه‌ن 21ساڵیش پێمان ده‌ڵێت:"دوای خوێندن بڕیاری شووكردن ده‌ده‌م،كه بوومه خاوه‌ن بڕوانامه و كولێژم ته‌واو كرد ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌م شوو بكه‌م هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی ئه‌و كچانه‌ی ده‌خوێنن، باشتر وایه دوای ته‌واو كردنی كۆلێژه‌كه‌یان بیر له‌داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی تریش (خاتوو شیرین) ی ته‌مه‌ن 20ساڵ به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت " من خۆشه‌ویسته‌كه‌م له پێناو خوێندن له‌ده‌ست ناده‌م، هه‌رچه‌نده من قوتابیم له پۆلی( 12ی ئاماده‌یی)، هه‌روه‌ها زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مساڵ خوێندنه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشم ئه‌وێت، چونكه نامه‌وێت چوار ساڵی تر چاوه‌رێ بكه‌م، تا خوێندنم ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرینگه (پۆلی 12 ) ته‌واو بكه‌م، سه‌باره‌ت به بڕوانامه پێم وانیه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ژیانم له نێوان شووكردن و بڕوانامه دا، من یه‌كه‌میان هه‌ڵده‌بژێرم".
هه‌روه‌ها (خاتوو شه‌هێن) ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 27ساڵانه و له‌م باره‌یه‌وه پێی وتین"په‌شیمانم له‌وه‌ی پێشتر زوو بڕیارم دا بۆ ئه‌وی شوو بكه‌م، پێش ئه‌وه‌ی بڕوانامه به‌ده‌ست بێنم. بۆ ئه‌وكات بڕیاره‌كه‌م پێ ڕاست بوو، به‌ڵام ئێستا وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه هه‌ڵه‌م كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانای ئه‌وه نیه من له ژیانی ئێستام دا بێزارم یان حه‌زی پێ ناكه‌م، ته‌نیا پێم وایه به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه ده‌بێته پله‌ی یه‌كه‌م دواتر شووكردن ئه‌وه‌ی گرنگه شوو كردن به ئاره‌زووی خۆت بێت".
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان دا چاومان به (خاتوو نادیه) ی ته‌مه‌ن 24ساڵ كه‌وت ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه ووتی:"ئه‌مساڵ دوا ساڵی خوێندمه، دواتر بڕوانامه به‌ده‌ست ده‌هێنم، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كامه‌یان به‌باشتر داده‌نێم، ئه‌وا به‌دیدی من له‌هه‌مووی گرنگتر سه‌باره‌ت به‌شووكردن بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌ده‌ست خۆت بێت واته ناچار نه‌كرێت و به‌فه‌رمانی كه‌س نه‌بێت، ئه‌گه‌ر كچ كه‌سێكی شیاوی دۆزییه‌وه له هه‌ر كاتێك دا بێت زۆر ئاساییه شووی پێ بكات، جا خوێندنی ته‌واو كردبێت یاخود نا، به‌ڵام وه‌ك ووتم به ئاره‌زووی خۆی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من خۆم تا ته‌واو كردنی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بیر له شوكردن ناكه‌مه‌وه".
(خاتوو سارای) ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ڵێت : هاورێكه‌م وازی له‌خوێندن هێناو شووی كرد، به‌ڵام كه ئێستا ده‌یبینم هه‌ست ئه‌كه‌م په‌شیمانه له‌وه‌ی خوێندنی ته‌واو نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا خۆی باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، سه‌باره‌ت به منیش تاوه‌كو بڕوانامه به‌ده‌ست نه‌هێنم بیر له شووكردن ناكه‌مه‌وه، ڕه‌نگه چه‌ند ساڵێكیش دوای ته‌واو كردنی خوێندن شوو نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌دۆزمه‌وه كه به‌دڵی خۆم بێت، به‌دڵنیایه‌وه لای من ته‌واو كردنی خوێندن له‌شووكردن گرینگتره".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (خاتوو چنار) پێی ووتین:" ئه‌و بابه‌ته به‌پێی تێڕوانینی كه‌سه‌كه ده‌گۆرێت، بۆنمونه هه‌ندێ له‌كچان بێزارن له‌ماڵه‌وه پێیان باشتره ژیانێكی نوێ بۆ خۆیان درووست بكه‌ن، بۆیه واز له‌خوێندن دێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك كچی تر دوای ته‌واو كردنی خوێندن و بونیاد نانی داهاتووی خۆیان له هه‌ردوو لایه‌نی زانستی و ماددی ئه‌وكات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك ده‌هێنن، سه‌باره‌ت به‌خۆشم من له ئێستا دا قوتابیم و بیر له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناكه‌مه‌وه كه‌ی بڕوانامه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا ئه‌وكات بیر له بابه‌تی هاوسه‌رگیری ئه‌كه‌مه‌وه".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ (شیلان خان) ی ته‌مه‌ن 22ساڵ كرد ئه‌ویش ووتی:"هه‌رچه‌نده من تاوه‌كو ئێستا شووم نه‌كردووه و قوتابیم، به‌ڵام به‌و واتایه نیه له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه شووم نه‌كردبێت، هه‌ر كاتێك ویستم شووبكه‌م به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه گونجاو بێت ئه‌و كات من بڕیاری خۆم له‌م بایه‌وه ئه‌ده‌م، به‌ڵام كاتێك ده‌بمه خاوه‌ن بڕوانامه و سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی خۆم، چونكه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانم ده‌بێت ".
له ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پێمان وایه باشتره دوای ته‌واو كردنی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه له‌لای كچان، ئه‌وجا بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌ن، چونكه ئه‌مه له‌دوو لاوه سودی ده‌بێت له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی پێكهێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و دوور له كێشه‌و ئاریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فراوان بوونی فه‌زای جیهان بینی ئه‌و كچه به‌هۆی ته‌واو كردنی خوێندن، له‌لایه‌كی تریش كچه ئه‌توانێت ببێته خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی و به‌شدار بێت شان به‌شانی پیاوه‌كه‌ی دوای پێك هێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له به‌رێوه‌بردنی ژیان.