لەزنجيرەی چالاکيەکانی سميناری هەفتانەی کۆلێژەکەمان بۆ ئهم سێ شهممهیه 13/2/2018 ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سيروان عارەب) و (مامۆستا سامان احمد) ياريدەدەری ڕاگر، (مامۆستا نەهرۆ محمد) سەرۆکی لێژنەی ڕۆشنبيری) پێشوازيان کرد لە خاتوو (لانه ئامانج عزیز) کە بەرپرسی رێكخراوی لانهی ژنانه بۆ ڕووبهڕووبونهوهی توندوتیژی دژی ژنان و هاوکارانی کە داوەتکرابوون بۆ پێشکەشکردنی سمينارێک: لهژێر ناونیشانی (لێكدانهوهو شیكردنهوهی یاساكانی توندوتیژی خێزانی) باسی جۆرەکانی توندوتيژی و لەکۆمەڵێک کێسی توندووتيژی کرد کە ئێستا لەڕێکخراوەکەيان بوونی هەيە و ڕەوانەی دادگا کراوە بۆ چارەسەرکردنی.. بەهيوای کەم بوونەوەو نەمانی دياردەی توندووتيژی و پێکەوە ژيانێکی ئارام