رۆڵ و پێگەی ئافرەتانی سەركردە چ خوێندنەوەیەكی بۆ دەكرێت؟
January 24, 2018
کۆمەڵایەتی
سەرەتا د. مەیادە محەمەد نەجاڕ سەرۆكی رێكخراوی ئاریانا، ئاماژە بەوە دەكات كە «رەوشی ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو هەنگاوی باشی بڕیوە و لە ئێستادا و بەتایبەتی لەكاتی قەیرانەكاندا دەتوانن رۆڵیكی كاراتر بگێڕن.» هاوكات رایوایە «یەكەم هەنگاو كە پێویستە بۆ باشتركردنی رەوشی ئافرەتان بنرێت، هەنگاونانە بۆ دروستكردنی سیستەمێكی سەربەخۆی ئابووری بۆ ئافرەتان»، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە «بنیادنانی سیستەمێكی سەربەخۆی ئابووری بۆ ئافرەتان، كاریگەری بەرچاوی لە دەستەبەركردنی مافەكانیاندا دەبێت، بۆیە پێویستە پلانی بۆ دابنرێت و كۆمەڵێك كار بۆ ئافرەتان دەستەبەر بكرێت، تا لە هەموو روویەكەوە توانایان بەهێزتر بكات.» گوتیشی: «ەهنگاونان بەرەو بەرەهمەێنانی ئابووریی سەربەخۆ و هەوڵدان بۆ دەستخستنی داهاتی دارایی لە دەرەوەی ماڵ بۆ خانمان گونجاوترین رێگەیە بۆ سەربەستی و ئازادیی ئافرەتان، بەو جۆرە ئافرەتان هەڵگری مەشخەڵی بەهێزكردنی ئابووری دەبن، ئەگەر هەنگاوەكان جددیتر بكرێن لەسەر دروستكردنی كەسایەتیی ئافرەت لەرووی سەربەخۆبوونی ئابوورییەوە.» سەبارەت بە ئافرەتی سەركردەش دەڵێت: «گەلی كورد لەمێژە خاوەنی ئافرەتی سەركردە بووە، ژمارەیەك لە نووسەران و گەڕیدەكان و مێژوونووسانی رۆژئاوایی لە نێو پەرتووكەكانیاندا بە شێوەیەكی بەرفراوان باسیان لە رۆڵی ئافرەتانی كورد كردووە كە چۆن شان بە شانی پیاوان لەنێو كۆمەڵگەی كوردەواریدا كاریان كردووە، تەنانەت توانیویانە سەركردایەتییەكی تۆكمەی كۆمەڵگە بكەن.»
سەرۆكی رێكخراوی ئاریانا رایوایە: «گەلی كورد بە درێژای مێژوو ئافرەتی سەركردەی هەبووە، وەك نموونەش ئاماژە بە (قەدەمخێر و خانزادی میری سۆران و عادیلەخانمی جاف و حەپسەخانی نەقیب) دەكات و دەڵێت: «ئەوانەو چەندان ئافرەتی بەتوانای دیكەمان هەبووە كە لە لاپەڕەكانی مێژوودا ناویان هەیە، رەنگە ئەم رۆڵەی گەلی كورد بە ئافرەتی بەخشیوە لەو كاتەدا گرنگیی زۆری بۆ رۆڵی ئافرەت دروست كردووە. ئێستا لەجیەاندا ئافرەتان روو لە پۆستەكانی سەركردایەتی دەكەن، لەبەر ئەوەی دەركەوتووە كە ئافرەتانی سەركردە دەتوانن رۆڵی زۆر گرنگ و شایستە لە چارەسەری كێشەكاندا بگێڕن، بەتایبەتی وەك دەبینین كە چەندین هەنگاو لە زۆربەی وڵاتانی جیەاندا پەیڕەو دەكرێت، وەك گەشەسەندن و بەرفراوانكردنی مافەكانی ئافرەتان و بەشداریی ئافرەتان لە پرۆسەی ئاشتی، پرۆسەی بەرگریكردن لەو ئارایشە و پاراستنی باری ئاسایشی ئافرەتان لەكاتی شەڕ و لە كاتی ئاشتی و دواتر رەنگە بڕیاری 1325 یەكێك لەو بڕیارە گرنگانە بووە كە زۆرترین بایەخی بە پرسی ئافرەت داوە. بۆیە گرنگە لەئێستادا كار لەسەر ئەوە بكرێت كە چەندین ئەكادیمیای پێگەیاندنی ئافرەتان بنیاد بنرێت بۆ دروستكردنی ئافرەتی سەركردەو بەتوانا، یەكێك لەو پرەنسیپانەی كە دەكرێ ئیمە بتوانین لە رێگەیەوە كار لەسەر دروستكردنی ئافرەتی سەركردە بكەین، ئەوەیە كە چۆن ئافرەتیكی سیاسەتمەدار بۆ كۆمەڵگە ئامادە بكەین .»
كاڵێ فەقێ وسو ئەندامی سەنتەری دیراسات و توێژینەوەی ئەكادیمیای پارتی، سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «هیچ كەس ناتوانێ لە كاریگەری و كارتێكردنی رۆڵی ژنان بۆ ئاشتیخوازی و پێشكەوتن و تێگەیشتن و وردبینی و دووربینی كەم بكاتەوە. چونكە یەكێك لە پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی پێشەوەچوونی كۆمەڵگەی هەر وڵاتێك ئاستی گرنگی و ئیعتیباردانە بە هێزی ژنان. بە درێژایی مێژووش بەپێی هەلومەرجەكان ژنان رۆڵی جۆراوجۆریان هەبووە لەسەر پرسەكانی ناو كۆمەڵگە.» ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە «ژنان لە زۆربەی كایە و بوار و بابەتەكانی پرۆسەی بەردەوامیی ژیان و تەنانەت لە بواری سەركردایەتیشدا توانای پێشەنگایەتییان هەیە.» هاوكات دەڵێت: «پێگە و رۆڵی ئافرەت سەبارەت بە كۆمەڵێك پرسی گرنگ لە هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و هەوڵەكانیان بۆ گۆڕانكاری ریشەیی و نەمانی كەموكوڕی و چارەسەری كێشەكانی وڵات و باشتر بوونی دۆخەكان بەردوامە، بەڵام لە ئاستی پێویست نییە. ئەگەر رۆڵی ژنان زیاتر پەرەی پێبدرابا و زەمینەی گونجاوتر فەراەهم كرابا، بەدڵنیاییەوە بەهرە و ژیری و توانای ئافرەتان زیاتر دەردەكەوت. ئاشكرایە كە لە هەرێمی كوردستاندا بەشداریی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیار رێژەیەكی كەمی هەیە و لە هیچ پارتێكی سیاسیدا رێژەكە نەگەیشتۆتە 30% و كەموكوڕی و گلەیی زۆریش لە دەسەڵاتەكانی وڵات و روانگەی كومەڵگە هەیە، بەوەی كە بەربەست و كۆسپی زۆر لەبەردەم كارو توانای ئافرەتان دروست دەكەن. بەڵام نابێ بیشارینەوە كە هەندێك جار خودی ئەو ئافرەتانەی كە لە ناوەندەكانی بڕیار و شوێنە باڵاكانی حكوومی و حزبی و سیاسی و پەرلەمانی بوونیان هەیە، وەكو پێویست نەیانتوانیوە حەقیقەتی توانای ژن وەكو خۆی نمایش بكەن و پەرەی پێبدەن و بەرجەستەی بكەن. بۆیە بەداخەوە ژمارەی ئەو خانمانەی كە بە راستی خاوەن توانا و زانست و هزر و رێبازی تایبەتن بۆ رۆڵگێڕانیان لە كایەكانی دەسەڵاتی سیاسیدا زۆر كەمە.»
زەینەب سندی وەك میدیاكارێك هێما بۆ ئەوە دەكات كە «زۆرن ئەو ئافرەتە سەركردە و تێكۆشەرانەی لە رابردوودا كاری دەگمەنیان ئەنجام داوە و مێژوویەكی ئێجگار زێڕین و بە نرخ و بە بەهایان بۆ خۆیان و وڵاتەكەیان نەخشاندووە و هاوشانی پیاوان خزمەتیان بە كوردایەتی و دۆزی كورد كردووە.» هاوكات دەڵێت: «ئافرەتانی كورد لە زۆربەی كارە سەخت و دژوارەكانی ژیاندا هاوكار و هاوژینی پیاوان بوون و بەرامبەر بە نەیار و داگیركەرانی وڵات جەنگاون و لە هەوڵدان بە خەبات و تێكۆشان لە پێناو رزگاركردن و پێشەوەچوونی وڵات بەردەوام بوون، هەمیشەش بۆ برەودان بە ژیان و ژیار و شارستانیەت لە ململانێدا بوون، ئەو ئافرەتانەش كە لە مێژوودا ناو و ناوبانگێكی ئێجگار بێ شومارو لە رادەبەدەریان بۆ خۆیان تۆمار كردووە، هەتا ژیانی كورد بەردەوام بێ، ناویان لەناو پەڕە نەخشینەكانی مێژووی وڵاتدا بە گەورەیی و بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە. ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژووی ئافرەتە هەڵكەوتووەكان وەك سەركردە بكەین، دەبینین هەندێك ژن توانیویەتی وەكو پیاو بجەنگێت و كاروباری دەوڵەت بەڕێوە ببات، بە بێ ئەوەی شتێكی ئەوتۆی لە پیاو كەمتر بێت، لە بەدەستەوەگرتنی پۆستی باڵا، ئەمەش لە زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی دنیا باوە، كە ژن دەبێتە سەرۆك و دەتوانێت هەموو كاروبارەكانی بە باشی ڕاپەرێنێت.» گوتیشی: «ئافرەتان بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە هەموو شۆڕش و راپەڕین و بزووتنەوەكانی هەر وڵاتێكدا لە دەستپێشخەری و ڕۆڵگێڕان سەركەوتوو بوون، بە گەواهیدەری مێژووی مرۆڤایەتیش ئافرەتان هەمیشە بونیادنەری كۆمەڵگەی پێشكەوتوو بوون .»
زەینەب سندی رایوایە «لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستاندا كە دۆخێكی زۆر هەستیارە، رۆڵی ژنانی سەركردە شتێكی بەرچاوە و كاری جددیشیان بۆ تەبایی و یەكڕیزیی نێوماڵی كوردی كردووە.» جەختیش لەوە دەكاتەوە كە «ژنی كورد بەتایبەت لەم بارودۆخەدا دەبێت رۆڵی خۆی بۆ هێنانە كایەی ئاشتی و تەبایی لە كوردستاندا هەبێت و ئافرەتانی سەركردەش لە ئێستادا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەر دەگێڕن لە بواری سیاسی و كومەڵایەتی و سەربازی و ئابووری و دیپلۆماسی و رۆشنبیری و توانیویانە رۆڵیكی بەرچاویان بۆ پێشكەوتنی كوردستان هەبێت.»
سنۆبەر سابیر، ئەندامی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و سەرەتا هێما بۆ ئەوە دەكات كە «لە هەرێمی كوردستان ساڵانێكە لە سەر ئاستی رێكخراوەیی و یەكێتی و كۆمەڵ و رێكخراوەكانی ئافرەتان و ژنان زەمینەیەك بۆ دروستكردن و باشتركردنی رۆڵی ئافرەتان ساز دەكرێت، لایەنە سیاسییەكان و دامەزاروە ئیداری و حكوومییەكان رۆڵێكی پۆزەتیڤیان لەو بوارەدا هەبووە و هەوڵیان داوە ئافرەتانی بەتواناو چالاك بێنە مەیدان و وەك ئەندامێكی كاراو بە شێوەیەكی كاریگەر لە كۆمەڵگە رۆڵی بەرچاویان هەبێ، ئەوەش تا رادەیەكی باش هەوڵی بۆ دراوە و بەرنامەڕێژی بۆ كراوە، هەر بۆیە لە سەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و مەدەنی، ژمارەیەكی باش لە ئافرەتان هاتوونەتە نێو كایەكانی جۆراوجۆر و ئەم هەنگاوە بووەتە ئەزموونێكی دیار لە هەرێمی كوردستان، كە بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر زۆر دەگمەن بووە.»
سنۆبەر سابیر بۆچوونەكانی بە پرسیارێك درێژە پێدەدات و دەڵێت: «ئەگەر بە شێوەیەكی فراوانتر سەیری ئەم بابەتە گرینگە بكرێت، دەبێت بپرسین: ئایا ئافرەتانی سەركردە لە هەرێمەكەمان رێژەیان چۆنە و تا چەند رۆڵی باشیان گێڕاوە؟» لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا دەڵێت: «بە بڕوای من ئێمە وەك هەرێمێك و میللەتێكی خاوەن چەندین كێشە و گرفتی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و سیاسی كە بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی بووینەتەوە، بەداخەوە خاوەنی ئافرەتانی سەركردەی ئەوتۆ نین، كە بتوانن بڕیاری سیاسی دروست بكەن، راستە لە سەر ئاستی حزب و لایەنە سیاسییەكان و لە ئۆرگانەكانی حزبی و حكوومی و رێكخراوەیی ژمارەیەكی دیاری ئافرەت دروست بووە، بەڵام وەك خاوەن بڕیار و سەركردەی لێەاتوو لەو بوارەدا نابینرێن. بۆیە پێویستە ئافرەتان رۆڵی بەرچاوتریان لە بواری سیاسی هەبێت، هەتا لە پێگە و پۆستە باڵاكان بتوانن دوور لە ئایدیای حزبی و هیمەنەی حزبەكانیان ببنە نوێنەر و داكۆكیكار لە مافەكانی ئافرەتانی كوردستان، بە هەمان شێوە دەبێت لە سەر ئاستی ئیدارەیی ئافرەتان بتوانن بە شێوەیەكی فراوان بەرپرسیاریەتی ئیدارییان لە خزمەتی سەرجەم جەماوەر بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی بەدیار بخەن.»
لیزا فەلەكەدین نووسەر و چالاكی بواری مافی مرۆڤە و سەبارەت بە هەمان پرس دەڵێت: «بە بەراوردكردنی هەرێمی كوردستان لە رووی سەقامگیری و ئازادیی تاكەكەسی لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی دەوروبەری، ئەوكات روونتر دەبینرێت كەوا هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەزموونێكی كورت لە حوكمڕانی، تا راددەیەكی باش توانیویەتی بۆ بەشداری پێكردنی توانای ئافرەت لە كایە جیاوازەكاندا كەشێكی لەبار بڕەخسێنێت.» گوتیشی: «ەهرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی وەكو رۆژەهڵاتی ناڤین ئاسان نییە ببێت بە پارێزەری هەموو مافەكانی ئافرەت و بتوانێت ئافرەتانی سەركردە بەێنێتە مەیدان و سوود لە تواناكانیان وەربگرێت. ئەگەرچی ئافرەتانی سەركردەی كورد كەم نین، كە بەرەهمی چارەگە سەدەی رابردووی هەرێمی كوردستانن و لە هەوڵی بونیادنانی سیستەمێكی دیموكراسی لە بەڕێوەبردن رۆڵی بەرچاویان هەبووە.
لیزا فەلەكەدین جەخت لەوە دەكاتەوە كە «بوون بە خاوەن كەلتوور و مێژوویەكی تایبەت كەوا هەر زەمان ئافرەت رۆڵێكی سەرەكی تێدا هەبووە و رێز لە پێگەی گیراوە، پاڵنەرێكی كاریگەر بووە و بە شێوەیەكی ئەرێنی كاری كردووەتە سەر رۆڵی هەنووكەیی ئافرەت لە كوردستاندا.» لە بەرامبەر پرسیاری هەڵسەنگاندنی رۆڵی ئافرەتی سەركردەش بۆ رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان دەڵێت: «لەگەڵ ئەوەی داتایەكی زانیستیمان لەبەردەست نییە بۆ وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، بەڵام دەكرێت لە روانگەی تایبەت بە خۆمەوە بڵێم: خۆشبەختانە هەرێمی كوردستان خاوەنی ژمارەیەكی بەرچاوە لە ئافرەتی سەركردە لە كایەی سیاسیدا. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە دەتوانین هەموو ئەو ئافرەتانە بخەینە یەك ئاستەوە، ئەمە جگە لەوەی غەدرێكی گەورەیە بۆ ئەوانەی توانیویانە رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبێت لە رووبەڕووبوونەوە و چارەسەركردنی كێشە هەنووكەییەكان و بەردەوام بەبێ دابڕان خاوەن هەڵوێست بوون، بەرامبەر بەمە كۆمەڵێكیان بەهەر هۆیەك بێت نەیانتوانیوە بە گوێرەی پێویست سوود لە پێگەكانیان وەربگرن و ببن بە ئیدۆڵ بۆ كچان و ئافرەتانی دەوروبەریان.