توێژینەوەیەک لەبارەی ھەول و ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی یەکسانی چاپ و بڵاودەکرێتەوە:

توێژینەوەیەک لەبارەی ھەول و ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی یەکسانی چاپ و بڵاودەکرێتەوە:
گۆڕانی ھزری و کۆمەڵایەتیی پرۆسەیەکی دوورمەودایە و لە زەمەنێکی نزیکدا ناتوانی تەواوی ئاکامەکان ببینیت و بەرھەمەکەی بچنیتەوە، ئەم پرۆسەیە وەک دروستکردنی شەقامیان باڵەخانەیەک نیە تا سەرەتا و کۆتایی بۆ دیاری بکەیت، ئێمە دەستمان پێکردوە و بەردەوامیش ئەبین، ماندونابین لە ئەرکە مرۆییەکانمان.
ئەم توێژینەوەیە بەدیکۆمێنت کردنیڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئاستی دەسەڵاتییاسادانان وجێبەجێکردن و دادوەری. بەرھەمێکی نوێی ئێمەیە ئێستا لەبەر دەستە بە کوردی و عەرەبی و ئنگلیزی.
کتیبەکە بە پیشەکییەکی پوختی بەریز مامۆستا عبدالرحمان سدیق دەستپیدەکات ;کە تیایدا ئاماژەی بە گرنگی ئەم پرسە و بە دیکۆمینتکردنی دەکات. ھەروەھا کتیبەکە پیکھاتوە لە چەند بەشیک ئەوانیش :
بەکورتیخستنەرووی ھۆکارەکانیپشت ئامادەکردنی ھۆکاری تویژینەوەکەو پاشان دابەشکردنی ھەول و ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەریم لەبارەی پرسە کۆمەلایەتییەکانەوە کە ئەویش دابەشکراوە بۆ سەر ئاستی دەسەلاتییاسادانان و دادوەری ’ دەسەڵاتی جیبەجیکردن.
ھەروەھا خشتەی ئاماری بەشداری و ریژەی ئافرەت لە کایە جیاوازەکاندا لە ھەریمی کوردستان ، کۆتایی کتیبەکە کۆمەلیک دەرئەنجامی گرنگی تیادا خراوەتەروو لەگەل چەند پیشنیار و راسپاردەیەک بۆ باشترکردنی کار و ھەنگاوەکان لەپیناو چارەسەری گونجاوی کیشە کۆمەڵایەتییەکان لەپیناو کۆمەلگەیەکی ئارام و دوور لە توندوتیژی.
جیگەی ئاماژەیە توێژینەوەکە بە سیێ زمان ئامادەکردووە.
Top