پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزیان داوای یەکڕیزی و کۆڵنەدان لە سەربەخۆیی دەکەن

پێشمەرگە و خانەوادەی سەربەرزیان داوای یەکڕیزی و کۆڵنەدان لە سەربەخۆیی دەکەن
سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد پێش و پاشی ئەنجامدانی ریفراندۆم جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەبێت بە رێگەی ئاشتییانە و دیالۆگی کراوە چارەسەر بکرێت و لە ھەر جۆرە شەڕ و کاولکارییەکی ناوخۆ رێگری بکرێت. بەڵام ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە ھەفتەی رابردوو لە کەرکووک دروست بوو، بەپێچەوانەی ئەو ئاشتیخوازییە ھەنگاوی نا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش کە ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و بریندار بوون، جارێکی دی رێگری لەوە کرا کە شەڕی کورد و عەرەب دروست بکرێت و دۆخێکی نالەبار دروست بوو ئەوەش ھەموو کوردستانییان و بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگەی وڵاتپارێزی زۆر نیگەران کرد، چاودێرانی سیاسیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو کاتەی ئۆپەراسێۆنی نێودەوڵەتی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق دەستی پێکرد، تەنیا ھێزی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشداری کردووە و ھیچ ھێزێکی سیاسیی عەرەبی شیعە و سوننە بەشدار نەبوون، بۆیە عێراقی نوێ دەبێت خۆی بە قەرزاری پێشمەرگە بزانێت، نەک پەلاماری بدات. ھەر لەو بارەوە ژماریەک پێشمەرگە خانەوادەی سەربەرزیان لەم راپۆرتەدا راوسەرنجی خۆیان بۆ گوڵان دەخەنەڕوو.


گوڵان: کۆمەڵایەتی


«وەزعەکە تا بڵێی ناخۆشە، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە و ورەی بەرزی پێشمەرگە و یەکڕیزیمان بە سەر ھەموو کێشەیەکدا زاڵ دەبین.» ئەوە دەستپێکی قسەکانی نەرمین حەیدەر بوو. وەک خۆی باسیکرد، تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵ دەبێت و دایکی شەش منداڵەو دوو کوڕیشی پێشمەرگەن و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا بەشدارییان کردووەو تا ئێستاش بەردەوامن. ئەو دایکە بە ورەیەکی بەرزی نیشتمانپەروەرییەوە دەڵێت: «من وەک دایکێک خۆم و دوو کوڕم کە پێشمەرگەن ئامادەین بمرین، بەڵام خوێنی شەھیدەکانمان بەفیڕۆ نەچێت و کورد ببێتە خاوەن دەڵەتی سەربەخۆ، ھیوادارم بتوانین رۆحی پاکی شەھیدەکانمان شاد بکەین.»


رائید کامەران لە لیوای١١ی وەزارەتی پێشمەرگە لە خورماتوو سەرەتا باسی ئەوە دەکات کە «کورد ھەوراز و نشێوی زۆری بینیوە و ھیچ ھێزێک نەیتوانیوە ھێزی پێشمەرگە بتوێنێتەوە و تا ئێستاش پێشمەرگە بەرگری لە میللەتەکەی دەکات.» ھاوکات دەڵێت: «ئێمە وەکو ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەردەم و لە ھەموو کات و ساتێکدا ورەمان پۆڵایینە و لەو پەڕی ئامادەباشیداین بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان، بۆ دونیاش بە باشی سەلماندوومانە کاتێک کە شەمشەمە کوێرەکانی داعش کە لە لای ھەموو زلەێزەکانی دنیا ئەفسانە بوو، بە ورەی پۆڵایین و بە بازووی پێشمەرگە ئەوانمان تێکشکاند. ئێمە وەکو پێشمەرگەی کوردستان لە ھیچ کاتێکدا لەگەڵ شەڕ نەبووین و ناشبین، بەڵام کە شەڕمان پێ بفرۆشن و بیانەوێت دەستدرێژی بکەنە سەر میللەتەکەمان، دەبێت باش بزانن کە ئێمەی پێشمەرگە، مەرگمان پێش ژیانمان خستووە و رووبەڕوویان دەبینەوە. دەبێت بزانن ئێمەی پێشمەرگە جگە لە خودا لە ھیچ ھێزێک نەترساوین و نە دەترسین، رێبازی لە پێشینەمانە کەم ژیان و کەڵ ژیان، مردن بە پێوە جێگای فەخر و شانازیمانە لە پێناو کوردستان.»


نەقیب عومەر عەلی لە سوپای ٥ی زێرەڤانی لە چیای زەرتک سەبارەت بە ھەمان پرس دەڵێت: «بەداخەوە ھەندێک لێدوانی تاکە سیاسییەکانی کورد کە بە شێوەیەکی نابەرپرسانە بیردەکەنەوە، وایکردووە دڵەڕاوکێی لەنێو بەشێکی کۆمەڵگەی خۆمان دروست کردووە، ئەگینا کورد لە ٢٥ی٩ بڕیاری یەکجارەکی خۆی داوە، بۆ ژیانێکی سەربەرز و ئازادی و سەربەخۆییەکی یەکجارەکی، کەچی ئەو ئەفسەر و چەکدارانەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەبەرانبەرمان وەستاون، کە ماڵ و خێزانەکانیان لە ھەولێر دەژین و ئێمە ژیانیان دەپارێزین.» گوتیشی: «پێویستە ھەموو جیھان بزانێت وەری پێشمەرگە لە ھەر دۆخێکدا لە ئاست دوژمنان وەک شاخ و قەڵای خۆڕاگرەو ھەندێ لە سەرکردەی نابەرپرسیاری کوردیش خوێنی شەھیدان و نزای دایکی شەھیدان و دوعای منداڵەکانی ئەنفال ریسوایان دەکات، نابێت بە کەمتر لە سەربەخۆیی کوردستان رازی بن، بڕیاری سیاسی لە سەرکردایەتی دڵسۆزی کورد و قوربانی لە ئێمەی پێشمەرگە. بژی کوردستان بژی پیشمەرگە.»


میدیا بەکر دایکی دوو منداڵ و ھاوسەری ئەفسەرێکی پێشمەرگە و کادیرێکی پارتی و دانیشتووی ھەڵەبجەیە و سەرەتا باسی ئەوە دەکات کە «گەلی کورد لە پێناوی رزگاری لە بندەستی و ستەمکاری سەدان ھەزار قوربانی داوە و لە قورباندانیش بەردەوامە.» گوتیشی: «تا ئێستاش گیان لەدەستدانی بەرکەوتەکانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەردەوامە، بەڵام جیھان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش ھەزاران شەھیدمان دا، سوپای شکستخواردووی عێراقمان لە موسڵ بەەێز کردەوە، کەچی دوای داعش پەلاماری کوردیان دا.» ئەو خاتوونە پێداگریی لەسەر ئەوە دەکات کە «کورد و خاکی کوردستان زۆر غەدری جۆراوجۆری لێ کراوە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە کە خاڵی کۆتایی بۆ پێشێلکردنی خەون و مافەکانی دابنرێت.» گوتیشی: «ەەموو پێشمەرگەیەک بوێر و خاوەنی ئیرادەیە

کی پۆڵایینە و ئامادەیە خۆی بە قوربانی سەربەستی وڵاتەکەی بکات، بۆیە دوژمنانی کوردستان نەیار و دوژمنی ناوخۆیی بۆ دادەتاشن.»
رائید نەوزاد فەتاح وەک ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەڵێت: «ھەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەکانداین و ورەی خۆمان و ھێزی پێشمەرگە بە رادەیەکی زۆر بەرز و پۆڵایینە، لە ھەموو بارودۆخەکانیشدا سەرکردایەتی کوردو تاک تاکی خەڵکی کوردستان ھەرگیز ئاواتەخوازی شەڕ و داگیرکاری نەبوون، لەەەمان کاتیشدا ھیچ ھەڕەشەو خۆسەپاندنێکیان پێ قبووڵ نەکراوە، ئێمەش دەخوازین ھیچ کاتێک تووشی شەڕەی نەگریسی کورد و عەرەب نەبین و وەک ھەمیشە سەرکردایەتی کورد حەکیمانە ھەموو کێشەکانی چارەسەر کردووە، ئەم دۆخەش بەلایەکدا بخات و مژدەبەخش بێت بۆ خەڵکی کوردستان، ھیچ مزگێنییەکیش لە سەربەخۆیی کوردستان گەورەتر نییە، مردن و سەرشۆڕی ھەر بۆ دوژمنانی کوردە و ئاڵای کوردستانیش ھەر گەشاوە دەبێت.»
مقەدەم فارس حەسەنک وەک خۆی ئاماژەی پێکرد لەوەتەی ساڵی ١٩٩١ پێشمەرگەیە و لەم ماوەیەدا بە چەندین پلە و بەرپرسیارێتی تێپەڕیوە و لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سەنگەری بەرگریدا بووە، گوتیشی: «لە دوای دروستبوونی مەترسی بۆ سەر شاری کەرکووک لەساڵی ٢٠١٤ ئەرکی خۆمم لەو شارە بەجێگەیاندووە، لەگەڵ برا پێشمەرگەکانم لە ریزی پێشەوەی ناوچەکانی مەلا عەبدوڵا و تەلوەرد و حەویجە و خەرابەڕووتە و دواجاریش لە زەرگە میحوەری ٣ ی خورماتوو، ئێستاش ئەو شوێنەی بۆ بەرگری کردن لە خاک و وڵات پێم بدرێت، ئامادەم و ھەردەم دەستم لەسەر چەکەکەمە، دڵنیاشتان دەکەمەوە کە ورەم سەد لە سەد لە رابردوو زیاترە و ورەم ناڕووخێ.»
ملازم پشتیوان مەلا چەمچەماڵی لە خورماتوو سەبارەت بە ھەمان پرس دەڵێت: «ھەمیشە گیان لەسەر دەستین بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و ھەموومان پێکەوە بۆ سەربەستی و سەربەخۆیی کوردستان گیان بەخت دەکەین. ئێمەی پێشمەرگە ئامادەین بمرین لە پێناوی ئەوەی نەوەکانمان بە سەربەرزی بژین، دڵنیاشین بەرەەمی خوێن و قوربانیدانەکانمان بە ئامانج دەگات و بە سەربەخۆیی کوردستان شاد دەبینەوە.»
Top