ئافرەت بە باوەڕێکی پۆڵاینەوە : نووسینی: (شەهلا عبدالعزیز )
July 8, 2017
کۆمەڵایەتی
1_سیریماوو باندرانایکێ یەکەمین ئافرەت بوو لە جیهاندا بوە سەرۆک وەزیران .
2_ گرۆ هاولێم برونت لاند یەکێک بوو لە سیما ناسراوەکانی ناو مەیدانی سیاسەت لە وڵاتی نەروێژ.
3_ مارگارێت بۆرک وایت ، گەورەترین ڕۆژنامەوانی وێنەگر (فۆتۆژور نالیست ) ی ژن لە سەدەی بیستەم .
4_ رۆزا پارکس .. ژنە پێشەنگی نارەزایەتی مەدەنی و خەباتی سیڤیل و ئەمەریکا .
5_حەپسەخانی نقیب نمونەی ئافرەتی شۆرشگێری و کوردایەتی ..
6_ لیلی قاسم ئەو کچە قارەمانەی لەپای پەتی سێدارەی مەرگ سرودی هیواو ژیانەوەی خوێند .
7_ کئیلۆ پاترە ئەو خانمە خودا ژنەی کە ئیمپراتۆری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وەلەرز خستبوو .
8_ دانیال میتران خاتونی یەکەمی کۆماری فەرانسە دۆستی گەلی کوردو گەلانی دیگەی ژێر ستەم .
ئەمانە هەموو نمونەی ئافرەتانی بەهێزی جیهانن زۆرن کە بەتواناکانیان دەسەڵات لە سستەمو زۆردار دەستێنن و هەنگاوی دەستپێکی ژیانی خۆشگوزەرانی و دەوڵەتداری و هێنانەدی خەونی گەلێک دێنە دی ؛ ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێویستی بەو هێزە زۆرەی ئافرەتانە کە هەمیشە ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبوە ڕیفراندۆم و سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پێویستی زۆری بە دروشمی ئافرەتانە لە سەرجەم کایە جیاوەزەکان لە هەردەنگ و ڕەنگێک بێت پێویستە هەوڵ و هەنگاوەکان چڕو چڕترکەنەنەوە ، تاکو وەک چۆن هەمیشە خۆیان بەخاوەن و دینامۆی شۆرشەکەیان زانیوە بۆ پێشخستن و سەرکەوتن پێویستە ئەمڕۆ بە قەڵەموو ئاستی فکری و ڕۆشنبیری و بەهێزکردنی پشت و پشتیوانی بەهێزبن بۆ دەنگی زۆرینەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان چونکە دڵنیام توانای ئافرەتان سەرکەوتوە لە نێو پێگە کۆمەڵایەتی و سیاسی و خەڵکی سیڤیل ڕۆڵ بگێرن تاکو کوردستان ڕزگاری بێت لە بێ دەوڵەتی و ژێر دەستەی و ستەموو زۆری ، دڵنیام ئافرەتان هەمیشە پێشەنگن بۆ هەڵکشانی دەنگی زۆرینەلە ( 2017/9/25 ڕۆژە چارەنوس سازەکەی گەلی کورد درێخی ناکەن هەمیشە وەک دەسەڵاتی یەکەم هیوا دەخوازن گەلی کورد بگاتە کەناری ئارامی و خۆشگوزەرانی ؛ ئاسۆ گەشە ئافرەتان سۆڵی بەلەمی گیرخواردوی لەمپەری دژە سەربەخۆییەکان دەشکێنن و هەمان سەروەری هێزی زۆر دە بێتە تاجێ لەبۆ مێژوو بۆ ئافرەتان و دەبێتە مشتێ خەرمانی دی لە مێژووی خەباتی ئافرەتان بۆیە دەڵێم خەرمان بەرەکەت ئافرەتە بوێرەکانی کوردستان ماندونەبن چاومان لەسەر هێزی ئێوەشە بێ شک سەرکەوتون.