یاری دامه‌ بۆ به‌سالاَچووه‌كان

یاری دامه‌ بۆ به‌سالاَچووه‌كان
" هه‌ركه‌سه‌و له‌ماڵی خۆی پارچه‌ مقه‌بایه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی خۆی ده‌هێنێت له‌ قه‌راغ شه‌قام داده‌نیشین و یاری دامه‌ ده‌كه‌ین و رِۆژانه‌ به‌و یارییه‌ كاته‌كانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین " ئه‌مه‌ قه‌سه‌ی مام رِه‌سولی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه‌یه‌ و ده‌ڵێت " هیچ شوێنیكمان نیه‌ نازانین بچین كاته‌كانمان له‌كوێ و له‌چ وشینێك ببه‌ینه‌سه‌ر ، بۆیه‌ رۆژانه‌لێره‌ لێره‌ كاته‌كانمان به‌سه‌ر ده‌به‌ین ، چونكه‌ كه‌ده‌چینه‌ هه‌ندێك له‌چایه‌خانه‌كان گه‌نجه‌كان گاڵته‌مان پێده‌كه‌ن و پێیان خۆشنیه‌ ئێمه‌ ئێمه‌ سه‌ردانی چایه‌خانه‌كان بكه‌ین . بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك بۆخۆى پارچه‌ موقه‌بایه‌ك له‌ماڵی خۆیانه‌وه‌ ده‌هێنیت و لێره‌ دادایده‌خات و له‌سه‌ر قه‌راغی ئه‌م شه‌قامه‌ خه‌تمان كێشاوه‌ داما ده‌كه‌ین . مام رِه‌سول ئه‌وه‌شده‌خاته‌رِوو كه‌یاری دامه‌ پێویستى به‌هیچ نیه‌ ته‌نیا خه‌ت كێشانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ داماده‌كه‌ین . دواتر حاجى سلێمان ره‌شیدى ته‌مه‌ن نه‌وه‌ت ساڵ ووتی " له‌ماڵه‌وه‌ تاقه‌تمان چووه‌ نازانین چی بكه‌ین گه‌نجه‌كان بۆخۆیان خه‌ریكى مویال و نازانم كۆمپیته‌رو شتی تر خه‌ریكن ، به‌لاَم ئێمه‌ له‌و شتانه‌ نازانین ئیتر چی بكه‌ین و بۆخۆمان دێنه‌ ئێره‌ خه‌ریكی گه‌مه‌ى دامه‌ ده‌بین . حاجی ره‌سول ئه‌وه‌ ده‌خاته‌رِوو كه‌گه‌جێتى ئه‌وان زۆر ناخۆشبووه‌ جۆره‌ شتێك نه‌بووه‌ خۆیان پێ خه‌ریك بكه‌ن ته‌نیا كاركردن نه‌بێت ، ده‌ڵێ " كه‌چی گه‌نجى ئێستا ژیانیان زۆر خۆشه‌ . مام رِه‌سول رِاش ده‌گه‌یه‌نێنێت ئه‌م شوێنه‌ خۆشه‌ بۆگه‌نجه‌كان كراوه‌یه‌ ، خۆ خودا لێی نه‌گۆریوه‌ بێته‌ لای ئێمه‌ یاری بكات له‌قه‌راغ شه‌قام بۆ بۆخۆی ناچێته‌ گازینۆ پارك و شوێنه‌كانی تر .

حكومه‌ت بیر له‌ به‌سالاَچووه‌كان ناكاته‌وه‌
حاجى ئه‌نوه‌ر عه‌لى ناسراو به‌ئه‌نوه‌ره‌ سوور ده‌ڵێت:" رِوومان نایه‌ت بچینه‌ چایه‌خانه‌كان ئیتر رِووی چیمان هه‌بێت بچین بۆ كافتریا ، چونكه‌ هه‌موومان نه‌خۆشین هیچ شوێنێك نیه‌ رِووى تێبكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ رۆژ لێره‌ به‌رێده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر شوینێكى تر هه‌بێت ده‌چین . حاجی ئه‌نوه‌ر پێی وایه‌ یاری دامه‌ خۆشترین یارییه‌ ، ده‌ڵێ " چونكه‌ هیچى تێناچێت هه‌موومان پاره‌مان كه‌مه‌ ناتواننین بچین دۆمینه‌وه‌ تاوڵه‌ بكرێن بۆخۆمان به‌گیچ خه‌ت ده‌كێششین و داما ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان تاوله‌ یان دۆمینه‌ بهێنێـت ئه‌وكات ئه‌و گه‌مانه‌ش ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ها حاجى ئه‌یوب حه‌مه‌د ئه‌مین وه‌ك باسی ده‌كات وده‌ڵێ " هیچ شوینێكمان نیه‌ هه‌ر ئه‌ونده‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌رێك له‌كن بیرێك یان له‌سێبه‌رى مزگه‌فتێك داده‌نیشن و بۆخۆمان له‌وێ یاری دامه‌ ده‌كه‌ین . حاجی ئه‌یوب گله‌یی له‌حكومه‌ت ده‌كات ده‌ڵێت " حكومه‌ت چ شوێنێكى بۆ ئێمه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ هه‌ر خه‌ریكى گه‌نجه‌كان چ بیر له‌پیره‌كان ناكاته‌وه‌ باشه‌ چی بكیه‌ن و ئه‌گه‌ر شوینێكى باشمان بۆدابنین ده‌چین و له‌وێ داده‌نیشین ، گه‌ر باحكومه‌تى هه‌رێم چاخانه‌یه‌كمان بۆبكاته‌وه‌ ده‌چین له‌وێ داده‌نیشن.
تام خۆشی یارییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌لاشه‌

حاجی ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌ده‌خاته‌رِووكه‌ گه‌نجه‌كان به‌رده‌وام گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن ده‌ڵێ"ئه‌وان واده‌زانن كه‌ قه‌د پیرنابن وه‌ك ئێمه‌یان لێه‌به‌سه‌رنایه‌ت ، ئه‌گه‌ر بێشن له‌ دووره‌ سه‌یر ده‌كه‌ن . هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار پاره‌یه‌كى كه‌م داده‌نێن، به‌لاَم كه‌م چونكه‌ پاره‌ یارییه‌كه‌حه‌رام ده‌كات ، ئێمه‌ش هه‌موو نوێژ ده‌كه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ قه‌د پاره‌ له‌هیچ گه‌مه‌یه‌كدا دانانین و هه‌وڵده‌یده‌ین به‌بێ پاره‌ یارییه‌كان بكه‌ین . مام رِه‌سولیش هه‌مان رِای" حاجی ئه‌نوه‌ر" ی هه‌یه‌و ده‌ڵێت " له‌م یارییه‌ دا هیچ پاره‌ی تیادانانێین ، چونكه‌ گه‌ر پاره‌ى تیادابێت حه‌رام ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناكرێت پاره‌ى تیادا بێت ، دواى ئه‌وه‌وه‌ هه‌موومان چیمان له‌ژیان ماوه‌ هه‌تا پاره‌ له‌یاردا دابنێن و بیبه‌ینه‌وه‌ یان بیدۆرینین ، تاموخۆشى یاریش له‌وه‌دایه‌ كه‌به‌لاش بێت نه‌ك پاره‌ی تیادابێت .
Top