تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه له‌م رِووداوه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كوژرانی ئه‌م كه‌سه‌و بریندار بوونی كه‌سێكی تر‌و ده‌سگیركردنی پێنج كه‌سی تریش له هه‌مان سات و رِووداودا، به‌هۆی كۆنه قینێكه‌وه بووه، یان ته‌نیا له‌به‌ر ده‌نگی حیله‌و حرمه‌ی شه‌رِی ژن و مێردێك بووه كه له‌سه‌ر چوونه سه‌یرانێك ئه‌م هه‌را گه‌وره‌یه‌یان ناوه‌ته‌وه، هه‌راو به‌زمه‌كه چه‌ك و گولله‌و ته‌قه‌ی تێكه‌وتووه‌و بێ عه‌قڵی ته‌قه‌كه‌ران له‌وپه‌رِیدا بووه، ئێستا ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه به‌وه‌وه سه‌رقاڵن تا بزانن ئه‌م تاوانه كێی له‌گه‌ڵدایه‌و كێ له‌گه‌ڵی نه‌بووه، خۆ هۆكاری شه‌رِه‌كه هه‌رچی بێت، ئه‌وه‌ی بووه‌ته قوربانی و گیانیان سپاردووه نه له پێناوی بیروباوه‌رِداو نه‌له پێناوی عه‌شقدا مردووه، ئه‌مه جوامێری و پاڵه‌وانێتیش نییه بۆ كه‌سه‌كانی به‌شداربوو له‌م رِووبه‌رِووبوونه‌وه خوێناوییه‌دا كه به‌و ئاكامه جه‌رگبرِه گه‌یووه، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی حه‌یاو شه‌ره‌فیش له‌م رِووداوه‌دا بوونی نه‌بووه، كه هه‌ندێك جار گاڵته‌جارِانه له رِووداوی وادا ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك له‌سه‌ر كورته نامه‌یه‌ك رِۆحی كه‌سێك ده‌ربهێنرێت، ئیتر بكه‌ری تاوانه‌كه نه‌ك ناوبانگ و هه‌موو شه‌رافه‌ت، ته‌نانه‌ت هه‌موو ژیانی خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵچوونه ساته‌وه‌ختی و كرده‌وه‌ی تاوانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات؛ ده‌دۆرِێنێت، هه‌میشه ئه‌و مرۆڤه‌ی لووله‌ی چه‌ك ئارِاسته‌ی كه‌سێكی تر ده‌كات خۆ ئه‌گه‌ر له دژوارترین ساته‌كانی ژیانیشدا بێت و هه‌ر هه‌نجه‌ت و بیانوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه بێت ئه‌و مرۆڤه پێی وایه رِۆحی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی پوچ و هیچه‌و واده‌زانێت ئازادی و خۆشی و هه‌ناسه‌ی ئه‌وانی تر له ئازادی و رِۆحی خۆی كه‌مترن، ئه‌م سزا قورسه‌ی رِۆحده‌رهێنانی كه‌سێكی تر، له كه‌سێك ده‌وه‌شێته‌وه كه خۆی له سه‌روو خه‌ڵقه‌نده‌و ده‌سه‌لاَتی ئیلاهییه‌وه پێ گه‌وره‌تره، ئه‌گینا كه خۆی رِۆحی به كه‌س نه‌به‌خشیبێت به چ حه‌قێكه‌وه رِۆح له كه‌سێك ده‌رده‌كێشێت، مرۆڤ له حاڵه‌تی ئه‌وپه‌رِی بێهۆشی یان سه‌رخۆشی و توورِه‌بوونیشدا شیاوی هه‌رچ شتێكی درِدۆنگ بێت ته‌نیا شیاوی مردن نییه، كه هه‌روا به چركه‌ساتێك به ده‌ستی مرۆڤێكی تر بكوژرێت، ئه‌م په‌نجه خستنه سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگ و جوولاَنه‌وه‌ی ماسولكه خرِه‌كانی مه‌چه‌ك و هێز پێدانی شان و، وه‌ك زه‌مبه‌له هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌ی پێڵووی چاوی بكوژێك بۆ دیتنی له خوێن گه‌وزانی كوژراوێك، ساته‌وه‌ختێكی جه‌هه‌نه‌مییه، كه چاره‌نووسی زه‌بروه‌شێنێك و زه‌بر لێدراوێك له‌سه‌ر گۆی زه‌مین یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان ده‌سپێردرێت به كونجی نوته‌ك و چوار دیواری تاری زیندان، یان به‌ره‌و ئازاری ئه‌به‌دی ویژدان، دووه‌میشیان رِه‌وانه‌ی ژێر گڵ و خۆڵی قه‌برسان، له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك مرۆڤی تر خه‌ڵتانی خه‌م و ئازار‌و ماندووێتی و جگه‌ر سووتاویی و ساحێب ده‌عوایی و سكاڵا‌و قین هه‌ڵگرتن و یادوه‌ری تاڵ ده‌بنه‌وه، وه‌ك له‌م رِووداوه‌دا شتێكی وا قه‌وماوه، گه‌رچی هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به كۆتایی نه‌گه‌یشتووه، به‌لاَم له به‌راییدا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه به‌ختیاری شازده ساڵان به‌هۆی ئه‌وه‌ی گولله‌یه‌ك گیانی پێكاوه كاتژمێر ده‌ی شه‌وی 4/5/2012 گیانی سپاردووه‌و هه‌روه‌ها لاوێكی تری هاوته‌مه‌نی ئه‌م به ناوی عه‌زیز به برینداری گه‌یاندراوه‌ته ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و چه‌ند گولله‌یه‌ك به گیانیه‌وه بووه، كێشه له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی رِێبازی برای به‌ختیار بووه كه گوایه داوای چوونه سه‌یرانی له رێبازی مێردی كردووه تا له ته‌ك ماڵه باوانیدا بچنه گه‌شت و سه‌یران، به‌لاَم رِێبازی مێردی نه‌یبردووه‌ته گه‌شت و سه‌یران ئه‌ویش ئارامی نه‌گرتووه‌و به زی‌زی رِێی ماڵه بابی گرتۆته به‌ر، بۆ ئێواره رێباز پێوه‌ندی به ماڵه خه‌زوورییه‌وه ده‌كات تا كیژه‌كه‌یان بنێرنه‌وه به‌ره‌و ماڵه مێردی خۆی، خه‌زووریشی پێی ده‌ڵێت دوای نان خواردنی ئێواره بفه‌رموو وه‌ره خێزانه‌كه‌ت ببه‌ره‌وه، له كاتی چوونی رِێباز بۆ هێنانه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رایه دروست ده‌بێت و وادیاره رِێباز به سه‌رخۆشی ده‌كه‌وێته لێدان و كوتانی خێزانی و خه‌سووه‌كه‌ی خۆی، دواتر بازنه‌ی ئه‌م ناكۆكی و شه‌رِه گه‌وره ده‌بێته‌وه‌و هه‌ردوو خاڵ و كورِه‌خاڵی ژنه‌كه‌ی رِێبازیشی تێ ده‌كه‌وێت و چه‌ند نه‌فه‌رێكی تریشی تێوه‌ده‌گلێت كه بۆ پاڵپشتی رِێباز چوو بوونه هه‌راكه‌وه، له ناو ئه‌و شه‌رِه‌دا به رِێبازه‌وه چه‌ند كه‌سێكی تریش له هه‌ردوو لا چه‌كدار ده‌بن، له ئه‌نجامدا به‌هۆی ئه‌م شه‌رِه‌یانه‌وه برایه‌كی رِێباز به ناوی به‌ختیار ده‌كوژرێت و كورِه خه‌زووره‌كه‌ی رێبازیش به ناوی عه‌زیز به گولله بریندار ده‌بێت و كۆمه‌ڵه كه‌سێكی تریش له‌م شه‌رِه‌دا ده‌سگیر ده‌كرێن، كه هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ تێیدا به‌شدار بوون..
وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م رِووداوه نه ئه‌نجامی بیرۆكه‌یه‌كی كتوپرِی پێشوه‌خته‌ی كه‌سیان بوو بێت، نه رِێكه‌وتیش بووه، نه ئه‌نجامی پلاندانانی دوور‌و درێژی كه‌سیش بوو بێت، پێویستیش ناكات له دوای خوێن رِژانی لاوێك كه سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی ئه‌م نیشتمانه‌یه، ئێمه وه‌ك رِۆژنامه‌نووس بكه‌وینه به‌شینه‌وه‌ی تاوانباركردنی لایه‌ن و كه‌سانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ پارێزه‌رانی بواری یاسا و پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه دانه‌نێین، كه هێشتا به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری هۆكارو ئه‌نجامی ئه‌م رِووداوه‌وه‌ی كه خوێنی تێدا رِژاوه خه‌ریكن، هه‌میشه رِاگه‌یاندن وه‌ك لایه‌نێكی به‌رپرسیار بۆ چاكسازی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌توانێت له‌م رِووداوانه‌دا له بری به‌كارهێنانی وشه‌ی ئاگراوی یان ته‌مومژاوی، چرا دابگیرسێنێت له‌سه‌ر رِووداوه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك زیانه‌كانی باس بكات تا خه‌ڵكی ئاگادار‌و وریا ببنه‌وه له‌م شێوازانه‌ی هه‌راو شه‌رِدروست بوون و حه‌وجێتییان به ناكۆكی نه‌بێت، به‌ڵكو هۆش و ژیری و ئارامی و رِه‌حم و به‌زه‌یی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به‌كار بهێنن، خۆیان له چه‌ك لابده‌ن و نه‌بنه هۆی دروست بوونی كاره‌ساتی جه‌رگبرِ.