كەمی ئافرەت لە پۆستە باڵاكاندا نیشانەی بێتوانایی نییە
May 3, 2012
کۆمەڵایەتی
بەپێی ڕاپرسیەكی(گوڵان)یش هۆكاری كەمی ئافرەت لەپۆستەباڵاكان و فەرمانگە حكومیەكاندا بەمشێوەیە بووە (24%) بۆ بێمتمانەیی بەتوانای ئافرەتان، (15%) رێخۆشنەكردنی لە بەردەم ئافرەتان بۆ كارنەكردن، (30%) بۆ ململانێی حزبەكان دەگەڕێنەوە و 17% بۆخودی ئافرەتەكە خۆی دەگەڕێتەوە .
به‌یان عه‌زیزی مامۆستای مافی نێوده‌وڵه‌تی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندامی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی کوردستان پێیوایه ململانێی حزبه‌کان ناشهفافانهیه له نێو دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان،كه تا چه‌ند ئافره‌تان ده‌نێرن بۆ پۆسته حه‌ساسه‌کان یان به‌رگری ده‌که‌ن له‌وه؟ چۆن رۆڵه‌كه ده‌گێڕن؟ چ رێژه‌یه‌ک له پۆسته حیزبییه‌کان تایبه‌تن به ئافره‌تان؟ یان توانایی کاری حیزبی‌یان تێدا هه‌یه. لە لایەكی دیكەوە ئاشتی عەزیز ساڵح لە لیستی گۆڕان و ئەندامی لێژنەی مافەكانی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان وتی» بێگومان ئافرەت هەتا ئێستا وشیاری بەمافەكانی خۆی نییە، بۆنموونە لەهەڵبژاردندا كاتێك پیاوێك دەبینێت لەپلەیەكی گەورەدایە دەنگی پێدەدات مافەكانی خۆی نازانێت، چونكە ئەو باوەڕی بەوە هەیە كە پیاو دەتوانێت كۆنترۆڵی شتەكان بكات نەك ئافرەت، هەروەها تا ئێستا حكومەت ئافرەتانی وشیار نەكردۆتەوە كە زۆر پێویستە، واتا چەمكی بەهاووڵاتی بوون بەتەواوی نەزانراوە لەلای ئافرەتان.
لایەنە سیاسییەكان باوەڕیان بەتوانای ئافرەت نییە
سه‌باره‌ت به كه‌می ئافره‌ت له پۆسته‌كانی حكومه‌ت به‌یان عه‌زیزی وتی « پێویسته هه‌ندێك پۆست هەبێ ئه‌وه‌ی توانای ئافره‌تان له‌به‌رچاوبگیرێت و ئاماده‌کردنی بۆ ئه‌و شوێنانه بسه‌لمێت هه‌رچه‌نده ئه‌م پۆستانه ده‌بێ به مونافه‌سه له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه وه‌ربگیردرێت نه‌ک بۆ ئه‌وان تایبه‌ت کرابێت. بە نموونه‌ی دانانی رێژه‌ی 25% تا 30% ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئافره‌تان. ئه‌م فه‌رمانه له‌لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به‌پێی دیکۆمێنتی گه‌شه‌ی هه‌زاره له ساڵی 2000ه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ک وڵات به عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش به‌رێوه چوو. پێی ده‌وترێت جیاوازی دانانی پۆزه‌تیڤ واته ژنێک به زیاترله 4000ده‌نگ سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر پیاوێکدا ته‌نیا له‌به‌ر ره‌گه‌ز و گه‌یشتن به خاڵێکی گه‌شه. ئێستا بواری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و دابه‌شکاریی ده‌رفه‌تی کار، هه‌بوونی ژماره‌ی ئافره‌تان نییه به‌ڵکو کوالیتهو باش کارکردنی ئافره‌تانه له هه‌ر پۆستێکدا. ناردنی ئافره‌ت بۆ کابینه به فه‌رمانی حکومی ده‌کرێت، به‌ڵام په‌روه‌رده‌کردنی ئافره‌تان به توانایه‌ک که کوالیته‌ی پۆسته‌کان به‌رنه سه‌ره‌وه، پێویستی به کات و داڕشتنی سیستمی تایبه‌ت هه‌یه‌و له‌هه‌مان کاتدا ئیراده‌ی خودی ئافرەتان بۆ مونافه‌سه‌کردن له‌گه‌ڵ پیاواندا. ئاشتی عەزیز ئاماژە بەوەدەدا» ڕۆژانە گوێبیستی دروشمی بریقەدارو قسەی جۆراو جۆردەبیستین كەچی بەهەموو شێوەیەك ئافرەت لەپۆستە باڵاكان بێبەشدەكرێت و ئەوەی كە لەكابینەی پێشوودا بینیمان خەریكە دووبارە دەبێتەوە، ئاشتی بڕوای بەوە نییە كە ئافرەت كەمتوانان، بەڵكو زۆر بەتوانان، بەڵام لایەنە سیاسیەكان باوەڕیان بەتوانای ئافرەت نییە. ئاشتی بە نموونە دەهێنێتەوە»بوونی ئافرەت لە لیستەكاندا تەنیا بۆ جوانكردنە بۆئەوەی بڵێن كە ئێمە پێشكەوتووین و دەتوانین مافەكانیان دەستەبەر بكرێت، بۆیە پێیوایە پێویستە هزری سیاسی بگۆڕدرێت، چونكە پارتە سیاسیەكان ئافرەتیان پەراوێز خستوە. دكتۆر مارف عومەر گوڵ چالاكوانی سیاسی و راگری كۆلێژی یاسا لە سلێمانی پێیوایە، جاران كوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانە بووە كە ئافرەت پۆست وپلەی كاریگەرییان بەدەستەوەبوو وەك وەزیر و دادوەر ئەندام پەرلەمان، بەڵام ئێستا جگە لەپەرلەمان كە رێژەیەكی بۆ دانراوە، لەم دوو كابینەیەی حكومەتدا تەنیا یەك ئافرەت هەیە، د. مارف ئەوەش دەخاتە ڕوو كە ئافرەتی بەتوانا دەتوانێت خۆی دروست بكات بە مەرجێك ڕێگری لێنەكرێت، چونكە هەر پۆستێك بازنەیەكی بەچواردەوردا كێشراوە، هەروەها چەند لایەنێك هەیە بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكان واتا دەبێ دەرفەت هەبێت بۆ سەرجەم خەڵك و كەسانی بەتوانا بهێنرێنە پێشەوەو برەو بە تواناكانیان بدرێت، نەك ئافرەتی بەتوانا پیاوی بەتواناش هەیە كە پۆستی پێنەدراوە واتا ململانێكان ئافرەت وپیاو لەپۆستەكان بێبەشدەكەن .
لە پارتە سیاسییەكاندا ئافرەت تائێستا نەگەیشتۆتە ئاستی بڕیاڕدان
ئەڤین هروری ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كردنی ئافرەت لە سیاسەت و حكومەت دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند تەوەرێك لەوانە، بڕیاردان و وەرگرتنی پلەی سەركردایەتی وەك وەزیر یان سەرۆكی حكومەت، لەوەش لە كابینەی شەشەم وحەفتەمدا بەرەودوا گەڕاینەوە، لەهەڵبژاردنەكاندا ئافرەت خۆشبەختانە بەیەكسانی لەگەڵ پیاو بەشدارە، بەڵام بەشداری ئافرەت ئەگەر لە پارتە سیاسیەكاندا هەشبێت نەگەیشتۆتە ئاستێكی بەرز لە بڕیاردان، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ نكۆڵی لەوە بكەین كە ئافرەت پێگەی بەهێزی هەیە بەڵكو ئەگەر خۆمان بەساڵانی نەوەتەكان بەراورد بكەین ئێستا زۆر باشترە، دوای سەرهەڵدان بیر وئینتمای عەشیرەتگەری و ئاینی زاڵبوو، هەستی تۆڵە كردنەوە زۆر باو بوو، توندوتیژیی بەرامبەر بە ئافرەت بەكاردەهات. ئەڤین هروری سەبارەت بە كەمی ئافرەت لەكابینەی حەوت وتی»ئێمە لەسەركردایەتی هیچ پرسمان پێنەكرا بۆیە نەمانتوانی هیچ گوشار دروستبكەین، بەڵام ئێستا دەبێت گوشاری زیاتر بكەین بۆ ئەوەی رۆڵی ئافرەت زیاتر بكەین لە پۆستەكانی تری حكومەت.
چاره‌سه‌ر چییه بۆ زیادكردنی ئافره‌ت له پۆسته باڵاكاندا ؟
به‌یان عه‌زیزی وتی( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هێزی مرۆیی) و ( گه‌شه‌ی مرۆیی کار) له هه‌موو وڵاتاندا ده‌زگای تایبه‌تی و له‌گه‌ڵ هه‌موو داموده‌زگاکاندا پێوه‌ندییان هه‌یه. ئێمه ده‌توانین ئه‌م كاره بكه‌ین و بزانین له کام لەم بوارانه‌دا ئافره‌تان ده‌بێ ئه‌کتیڤ بکرێن؟ لاوازییه‌کانیان چییه؟له کوێ هێزی کاری ئافره‌تان زۆره که به‌ره‌و شوینێکیتر رێنمایی بکرێت؟ کوالیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان چه‌نده‌یه؟ هه‌روه‌ها ده‌کرێ رێگه‌ی کورتمه‌وداش بۆ په‌روه‌ده‌کردنی ئافره‌تان پێشنیار بکه‌ین وه‌ک:
- فێرکردنی به‌رده‌وام و دانانی ده‌وره‌ی کارا
- دانانی سیستمی سزا و پاداشت.
- گۆڕینی روانگه باوه‌کان بۆ توانایی ئافره‌تان له رێگه‌ی میدیا و حزبه‌کانه‌وه
- دروستکردنی فه‌زای مونافه‌سه‌و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئافره‌تان
- سازدانی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نگری حکوومه‌ت له ئافره‌تان به‌رامبه‌ر به بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگه.
- دروستکردنی ئۆلگووی سه‌رکرده‌ی ئافره‌ت.
لەكۆتاییدا ئاشتی پێیوایە كە پرۆژە یاسای كۆتای دابنرێت بۆ هەموو حزبەكان، واتا بەیاساكردنی كۆتایە لە سەرجەم پارتە سیاسییەكانی كوردستاندا، واتا چۆن 30% ئافرەت لەپەرلەماندا بەشدارن لەپارتە سیاسەكاندا رێژیان لەوە كەمتر نەبێت .