هاوسەرانیش كاریگەری تەكنۆلۆژیایان بەركەوتووە

هاوسەرانیش كاریگەری تەكنۆلۆژیایان بەركەوتووە
محەمەد ئەحمەد

لەلێكۆڵینەوەیەكدا كە لەبەریتانیا سازدراوە: بە بەشداری 1400 هەزارو چوار سەد كەس، دەركەوتووە كە یەك لەسەر چواری ژنان مێردەكانیان لەسەر دوو جێگای تەختی لەیەك دوور دەخەون. هۆی سەرەكی ئەو دیاردەیەیان بۆ تەكنۆلۆژیا گەڕاندەوە، چونكە پیاوان و ژنان پێش خەوتن خەریكی هەندێ شتن.

گەنجان زیاتر دەیانەوێت خەوێكی بەردەوام بخەون، لەكاتێكدا بەشێك لەژن و مێردەكان حەزیان لەوەیە بەشێوەیەكی ڕۆمانسی بخەون. لەلێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە هەندێ پیاو یان ژن بەر لەوەی بخەون خەریكی ئینتەرنێت یان شەحنكردنی مۆبایلن، یان تەماشای تەلەفزیۆن دەكەن، هەندێ كاری تایبەت دەكەن كە پێویست بەوە دەكات بەرامبەرەكەی ناڕەحەت نەكات. لێكۆڵینەوەكە دەڵێت كە خەوتنی ژنان و پیاوان بەوشێوەیە مانای ئەوە نییە كە ژیانی هاوسەرییان لەمەترسیدایە، بەڵكو ژیانی سەردەم پێویست بەوشێوەیە دەكات..
Top