قوربانیەكی دیكەی توندوتیژی بە بیانووی ناموسپارێزییەوە: پێش 11 ساڵ براكەی تەرمی بەڵقیسی شاردۆتەوەو ئێستا شوێنەكەی نادۆزیتەوە

قوربانیەكی دیكەی توندوتیژی بە بیانووی ناموسپارێزییەوە: پێش 11 ساڵ براكەی تەرمی بەڵقیسی شاردۆتەوەو ئێستا شوێنەكەی نادۆزیتەوە
بەلقیس ژنێكی ترە كە بەر لە 11 ساڵ پێش ئێستا بەدەستی براگەورەكەی كۆتایی بەگیانی دێت بە بیانووی شەرەف و نامووس، تاوەكو ئێستاش هیچ كەسێك لە بنەماڵەكەی ئامادە نەبوون باسی كوشتنی ئەو ژنە بكەن.
براكەی چۆن بەڵقیسی كوشت :

((لە ساڵی 2000 خوشكەكەم بردە ڕێگەی دارەتوو، ئەوكاتە ڕێگای دارەتوو چوڵەوانی بوو، بردم بۆئەوەی ئامۆژگاریی بكەم، بەڵام سوودی نەبوو، لەسەر هەڵسوكەوتی خۆی بەردەوام بوو، بۆیە منیش بەدار زۆر لێمدا و لەبەردەستمدا مرد، بۆیە بردم تەرمەكەیم شاردەوە و ئێستا ئەو شوێنە بۆتە خانوو، شوێنی شاردنەوەی تەرمەكە ناناسمەوە)).


ئا: سانە سلێمان


مه‌به‌ستم كوشتنى خوشكم نه‌بوو
(م،خ،ق) ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌ له‌ زیندانیه‌وه‌ چۆنیه‌تى وهۆكارى كوشته‌نه‌كه‌ى بۆ گۆڤارى گولاَن باس ده‌كات و ده‌ڵێت" خوشكه‌م ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى نه‌ده‌گونجا ته‌لاقى له‌ مێرده‌كه‌ى وه‌رگرت و ژنى ماڵه‌وه‌ بوو ته‌مه‌نى 35 ساڵ بوو دوو منداڵى هه‌بوو منداڵه‌كان لاى باوكى بوون، دواى ته‌لاَقدان هاته‌وه‌ ماڵى باوكم ئیتر واى لێهات بوو رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌یاران ده‌رده‌چوو به‌بىَ ئه‌وه‌ى بیاناسیت و ده‌رگاى سه‌یاره‌كانى ده‌كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان ده‌رۆیشت له‌ ساڵى 2000 ئه‌وكات رێگاى داره‌توو چوڵه‌وانى بوو بردم بۆ ئه‌وه‌ى ئامۆژگاریی بكه‌م، به‌لاَم هه‌ر بىَ سوودبوو ، له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى خۆى پێداگیرى ده‌كرد منیش داریكم ده‌رهێنا به‌ دار زۆرم لێدا ئه‌و كات من مه‌بستم كوشتنى نه‌بوو به‌لاَم له‌ توره‌ بوون زۆرم لیدا و مرد هه‌ر له‌وه‌ى جه‌سته‌كه‌م شارده‌وه‌ ئێستاش شوێنى قه‌بره‌كه‌ى دیار نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ى زۆر گۆراوه‌ بۆته‌ خانوو شوینى نیشته‌جىَ بوون).
ئه‌و پیاوه‌ له‌ كاتى باسكردنى رووداوه‌كه‌ ده‌سته‌كانى توند ده‌گوشى قاچه‌كانى ده‌له‌رزى و ده‌نگێكى نزمى لێوه‌ ده‌هات و ده‌یگوت" راسته‌ خوشكه‌كه‌م له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووس كوشت هه‌ر چه‌نده‌ مه‌بستیشم كوشتنى نه‌بوو به‌لاَم تاوه‌كو ئه‌مرۆش ویژدانم زۆر ئازارم ده‌دات ).
شوینى ته‌رمه‌كه‌ بۆته‌ خانوو
عه‌قید ئه‌زوره‌ر ده‌زیى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر ده‌ڵێت"له‌كاتى خۆى كه‌ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌ و به‌بىَ ئاگادار كردنه‌وه‌ى هیچ لاینێك له‌ ناو كه‌س وكارى خۆیان بابه‌ته‌كه‌یان شاردۆته‌وه‌ و كه‌س سكالاَى دژى تۆمارنه‌كردوه‌، دواى 11 ساڵ كه‌سێك هه‌ستاوه‌ هه‌واڵى پۆلیسى داوه‌ كه‌ گوتویه‌تى كه‌سێك خوشكى خۆى كوشتوه‌ دواى ئه‌وه‌ بانگى ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و دان به‌ تاوانه‌كه‌ى ده‌نێت و تاوه‌كوئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ چونكه‌ كه‌س نه‌هاتوه‌ سكالاَ تومار بكات و كه‌سیش له‌ خێزانه‌كه‌ى سه‌رادنى پۆلیسى نه‌كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى ووته‌یان وا دیاره‌ به‌ پێى قسه‌كانى ئه‌و تاوانباره‌ به‌ بیانووى ناموسپاریزى ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه‌ ،بۆیه‌ له‌ ناو خۆیان ئه‌و بابه‌ته‌یان شاردۆته‌وه‌، ئه‌و جیگه‌یه‌شى ته‌رمى خوشكه‌كه‌ى لىَ شاردۆته‌وه‌، ئێستا ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه‌ ناناسمه‌وه‌، بۆیه‌ جه‌سته‌ى كوژاره‌كه‌ بزره‌).
له‌ كاتى هه‌ڵچوون ئافره‌تان ده‌كوژن و دوایش ده‌ڵین په‌سێمانین
له‌رووى سایكۆیكۆلۆژیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر كوشتنى كه‌سێكى تر له‌ دۆخێكى نائاسایى ده‌ژیت و كۆمه‌ڵێك هۆكارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ریان، له‌ هه‌ندێك كه‌سدا كه‌سى تاوانكار كه‌ تاوانه‌كه‌ ده‌كات هه‌ست به‌ بایه‌خى كاره‌كه‌ى نه‌كات چونكه‌ باردۆخێ ده‌روونى له‌ حاڵتێكى ناجیگر ده‌بێت به‌لاَم دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ په‌شیمانى دایده‌گرێت و پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش له‌ ساتى توره‌ بوون بوونى فشارى ده‌روونى ئه‌و حاڵه‌ته‌ رووده‌دات، ئه‌و توێژه‌ره‌ى ده‌روونى هۆكارى ئه‌وه‌ى باس ده‌كات كه‌ كه‌سێك بتوانى مرۆڤیك بكوژێت" ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى و خیزانى ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ى له‌ به‌ها مرۆییه‌كان داماڵیووه‌ و هه‌ست ، له‌كاتى هه‌ڵچوون و توره‌بووندا ئه‌و به‌هایانه‌ ژێر پىَ ده‌نێن، ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌ڵكانى سادى و ده‌روون ناجێگیرن،به‌لاَم دواى ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنه‌كه‌ به‌پێى كه‌سێتى تاوانباره‌كه‌ بارى ده‌رونى ده‌گۆرێت و زوو هه‌ست به‌ په‌شێمانى ده‌كات).
Top