دڵی مێردەكەت ڕابگرە
August 10, 2011
کۆمەڵایەتی
دەڵێن پیاو بە چاوەكانی خۆشەویستی دەكات و ژنیش بە گوێیەكانی، كەواتە ژن داخوازە هەمیشە گوێی لە قسەی خۆش و بەتام بێت و پیاویش داخوازە چاوی لە جوانی و شۆخ وشەنگی بێت. ئەم وتەیە تاڕادەیەكی زۆر ڕاستە، پێویستە تا سەر ئەم وتەیە بەردەوام بێت، ژنی كەیبانۆی خێزان، گرنگی بە هەموو شتێ دەدەن خۆیان نەبێت. دەبێ ژن ئەوەی باش لەبیر بێ كە چۆن یەكەمجار مێردەكەی بینی خۆی بۆ ڕازاندبۆوەو بۆن و ماكیاج و كراسی پوولەكەیی بۆ لەبەردەكردو ڕازاوەبوو، دەبێت پاش پرۆسەی هاوسەرگیری هەر بەردەوام بێت.
دەبێت هەمیشە كراسی جوان و بۆنی خۆش و ماكیاجی تەنك و ناسك بەكار بێنێت و كاتێك ئەو لە كار دەگەڕێتەوە تەنیا بەو بینینەی تۆی ژنی ڕازاوە ماندووێتی دەڕەوێتەوە. ئەگەر تۆ قژێكی ئاڵۆسكاو و جلێكی چەوری دێزت لەبەردا بێت تەنیا لە كرێكارێكی ئارەقاوی چڵكن دەچیت. بیرت نەچێتەوە كە پیاو بە چاوەكانی ئەوینداریت دەكات، پیاو داخوازە شتی رێكوپێك و رازاوەو ناسك و دڵڕفێن ببینێت. دەبێت تۆش بەشێك بیت لەو جوانی و ناسكی و قەشەنگییە. ئەگەرنا ئەو بێئومێدو دڵتەنگ دەبێت.
ئێلینا پاسكال، پسپۆڕی پێوەندییەكانی هاوسەرێتی لەمبارەیەوە وتوویەتی:»دوای پرۆسەی هاوسەرگیری دەبێت تۆی ژن گرنگی زیاتر بە خۆڕازاندنەوەو ماكیاج و بۆنی خۆش و قژی رێك و پۆشاكی ناسك و دڵڕفێتر بدەیت، ئەگەرنا تۆ دەبیتە كەیبانوی نێو ناندین (موبەق)و دادەی ژووری منداڵان و بۆنی چەوری و ڕشانەوەی منداڵ و ئارەقەی رۆژگار مێردەكەت كاسدەكات، بۆیە بە ناچاری بەدوای كچ یان ژنێكی لە تۆ ناسكترو شۆخترو بۆن خۆشتردا دەگەڕێت».