هەولێر.. ئەو شۆفێرەی گەنجەكەی بەچەقۆ كوشت بە ماددەی 406 بەندكراوە

هەولێر.. ئەو شۆفێرەی گەنجەكەی بەچەقۆ كوشت بە ماددەی 406 بەندكراوە
دوای ئەوەی رۆژی 23/7/2011 لە شەقامی باتای شاری هەولێر لە ئاكامی دەمەقاڵەیەك لە نێوان گەنجێك و شۆفێرێكی تاكسیدا، دەبێتە شەڕیان و شۆفێرەكە 9 چەقۆ لە گەنجەكە دەدات و هەر لەوێدا گیان لەدەستدەدا، سەبارەت بەم رووداوە ناخۆشە، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بەمجۆرە بەدواداچوونی رووداوەكەی بۆ گوڵان خستەروو: له‌ رۆژی 23 /7/2011 عیرفان محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1983 به‌ چه‌قۆ له‌لایه‌ن تاوانبار (س.ف.ا) كه‌ شوفێری ته‌كسییه‌ كوژرا، له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تاوانبار ددانی به‌ تاوانه‌كه‌ی نا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كاتژمێر حه‌وت و بیست خوله‌كی هه‌مان رۆژ له‌ شه‌قامی بازاڕی سیروان كه‌ لەو‌ كاتەدا‌ شوێنه‌كه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغه‌، ئه‌نجامی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵییه‌ك شه‌ڕێك له‌ نێوان عیرفان و تاوانبار روویدا، سه‌ره‌تا به‌ ده‌ست و یه‌خه‌ كه‌وتنه‌ گیانی یه‌كتری و لێكیاندا، دواتر‌ ده‌مه‌قاڵییه‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی كرد و له‌ ئه‌نجامدا، تاوانبار 9 چه‌قو له‌ عیرفان ده‌دات وده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.
تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و تاوانبار به‌پێی مادده‌ی 406ی تاوانه‌كان به‌ند كراوه‌.
Top