گه‌نجێك له‌سه‌ر خانوویه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

گه‌نجێك له‌سه‌ر خانوویه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات
له‌ شاری هه‌ولێر گه‌نجێك له‌سه‌ر خانوویه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات.
له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین رۆژی 21/7/2011 بنكه‌ی پۆلیسی باداوه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌ له‌ رووداوێك كه‌ بۆته‌ هۆی مردنی گه‌نجێك، دوای گه‌یشتنیان به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستكردن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی 1996 به‌ ناوی (سه‌میر عه‌بدولخالق حامد) كاتێك له‌سه‌ر خانوو كاری كردووه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، دادوه‌ریش بڕیاریدا به‌ وه‌رگرتنی وته‌ی مافی كه‌سی و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه‌.
Top