كچان خەون بە چ جۆرە هاوســـــــــەرێكەوە دەبینن ؟

كچان خەون بە چ جۆرە هاوســـــــــەرێكەوە دەبینن ؟
كچان پێش چونە نێو كەژاوەی هاوسەریان و ناسینی دەزگیرانەكانیان، بەتایبەتیش لەقۆناغی هەرزەكاریی و گەنجێتیدا، پیاوێكی خەیاڵی وەك شاسواری خەونەكانیان لە خەیاڵ و لەدڵ و دەرونیاندا دروست دەكەن . بەشێوەیەك لەكاتی هەڵچون و داچونەكانیاندا لەكاتی بیركردنەوە لە كوڕێكدا یا لەكاتی خوازبێنیكردندا، لەگەڵ ئەم خەیاڵەیاندا دەكونە بەراوردكاریی و بینەوبەردەی دەروونی، هەندێك جاریش ئەم خەیاڵە دەتوانێت بۆ چەند ساتێك دەروونیان ئاسودە وئارام بكاتەوە. وەك لانتز دەڵێت (لەپێشوەختدا كۆمەڵێك سیفاتی سۆزداری و سروشتی و فیسیۆلۆژی وكۆمەڵایەتی و ئاەمەنیانداوێتە و پەیوەست كردوە بەوێنەی ئەوبیرۆكە شەخسیەی هەیەتی سەبارەت بە چەشنی ئەو كەسەی كە ئارەزوو دەكات بیكات بە هاوسەری خۆی )..
كچان لەم قۆناغە ناسك و جوانەی تەمەنیاندا بە تەواوەتی هەست بە مێینەیی خۆیان دەكەن و پێداگری لەبەدەستهێنانی مافەكانیان دەكەن . بۆیە زۆربەی كچان لە هەڵبژاردن و دیاریكردنی هاوسەری دواڕۆژ بیركردنەوەیان جیاوازە . هەر یەكێك بەجۆرێك وێنای شاسوارەكەی دەكات.


كچان پێش چوونە نێو كەژاوەی هاوسەریان و ناسینی دەزگیرانەكانیان، بەتایبەتیش لەقۆناغی هەرزەكاریی و گەنجێتیدا، پیاوێكی خەیاڵی وەك شاسواری خەونەكانیان لە خەیاڵ و لەدڵ و دەروونیاندا دروست دەكەن. بەشێوەیەك لەكاتی هەڵچوون و داچوونەكانیاندا لەكاتی بیركردنەوە لە كوڕێكدا یا لەكاتی خوازبێنیكردندا، لەگەڵ ئەم خەیاڵەیاندا دەكەونە بەراوردكاریی و بێنەوبەردەی دەروونی، هەندێك جاریش ئەم خەیاڵە دەتوانێت بۆ چەند ساتێك دەروونیان ئاسودە و ئارام بكاتەوە. وەك لانتز دەڵێت (لەپێشوەختدا كۆمەڵێك سیفاتی سۆزداری و سرووشتی و فیسیۆلۆژی و كۆمەڵایەتی، پەیوەست كردووە بەوێنەی ئەو بیرۆكە شەخسیەی هەیەتی سەبارەت بە چەشنی ئەو كەسەی كە ئارەزوو دەكات بیكات بە هاوسەری خۆی)..
كچان لەم قۆناغە ناسك و جوانەی تەمەنیاندا بە تەواوەتی هەست بە مێینەیی خۆیان دەكەن و پێداگری لەبەدەستهێنانی مافەكانیان دەكەن. بۆیە زۆربەی كچان لە هەڵبژاردن و دیاریكردنی هاوسەری دواڕۆژ بیركردنەوەیان جیاوازە. هەر یەكێك بەجۆرێك وێنای شاسوارەكەی دەكات....
بابزانین ئارەزوو ئەحمەد-ی تەمەن 23ساڵە و مامۆستا چ جۆرە لاوێكی وەكو شاسواری خەونەكانی دەستنیشانكردووە، ئەو لەبارەیەوە دەڵێ «بیركردنەوەی من بۆ هاوسەری ژیانم بۆ پیاوێكە ددان بەمێینە بوونی مندا بنێ، ئەوەم بەلاوە زۆر پێگرنگە. مەبەستم ئەوەیە كە تێبگات ئافرەت كێیە و لە ئەرك و مافەكانی ئافرەت بزانێت. ئەمەش بە زۆر كەس ناكرێت، دەبێت ئاستی رۆشنبیری بەرز بێت كەسێكی لێوەشاوە و هێمن و شارستانی بێت. ئەوسا لە بیركردنەوەكەی من دەگات و بگرە شانازیشی پێوە دەكات. تائێستا چەندین خواز بێنییم هاتوون، بەڵام نەمتوانیوە بڕیاری هاوسەریی لەگەڵ هیچكامێكیان بدەم لەبەرئەوەی هیچ یەكێك لەو كەسانە ئەو شاسوارە نەبوون كە بیرم لێكردونەتەوە. زۆرجار لەپرۆسەی هاوسەریدا كچان ئەوەندەی باس لە كەرەستە ماددییەكان دەكەنەوە، ئەوندە باس لە كەرەستە مەعنەوییەكان ناكەنەوە. وەك ئاڵتون و ماڵی جوان و رازاوە. بەڵام لای من ئەم شتانە هیچ گرنگییەكی نییە. تەنیا ئەوندە بەیەك رازی بین و لەیەك تێبگەین.
رۆشنبیری و هاوڕێیەتی پیاوان بۆ ئافرەتان خاڵێكی گرنگە بۆ كچان، ئەم وێنانە خەونەكانی بەردەوامی كچانە پێش چوونە ژیانی هاوسەری.
شەمام محەمەد تەمەنی 26ساڵە و كارمەندی رادیۆیە و لەو بارەیەوە دەڵێ «ئاواتم ئەوەیە هاوسەری ژیانم كەسێكی رۆشنبیر بێت بەو مانایەی بۆی ئاسایی بێت كەمن لەچ بوارێكدا كار دەكەم، پێیخۆش بێت كە من لەدەرەوەی ماڵ كار دەكەم و لە رووی مادییەوە هاوكاری دارایی ماڵ دەكەم. من بەتەواوكەری خۆی بزانێت. زۆر بەلاشمەوە گرنگە كە پێگەیەكی كۆمەڵایەتی بەهێزی هەبێت، چونكە پێگەی كۆمەڵایەتی زۆر پێویستە بۆ بەردەوامی لەژیانی هاوسەریدا. هەرەوەها رۆشنبیریش بێت، بەڵام رۆشەنبیرێك كە بۆ ژیانی هاوسەریمان بەكەڵك بێ. هەروەها وەك دوو هاوڕێ هەڵسوكەوت بكەین لەو ژیانەی هاوسەریماندا. هیوادارم ئەم خەونانەم بۆ بێتە دی.
كەچی خەونەكانی سەبریە مارف-ی تەمەنی 22ساڵە زۆر سادە و ئاسایین، لەبەرهەندێیە كە دەڵێ «بیركردنەوەم بۆ هاوسەری ژیانم زۆر ئاساییە و پێموایە پیاو هەرچۆنێك بیری لێبكەیتەوە هەر ئەوەیە كە هەیە، وەك باوك و براكان هیچ لەوان جیاوازتر نییە، بۆیە چاوەڕێی قیسمەت و نسیب دەكەم، نەك ئەوەی بیر لەو پیاوە بكەمەوە كەبەخەیاڵی خۆم دروستمكردبێت، پیاوان هەمووی وەك یەكن. دەمەوێ مێردێكی ئاسایی بكەم و هەر هێندە بتوانێ ماڵ و حاڵ بەڕێوە ببات و لەگەڵم خراپ نەبێت، ئیتر بیر لە خەونی پەمەیی ناكەمەوە كە دواجار لێمببێتە مۆتەكە.
سەیرە كە زۆرێك لە ئافرەتان ئەم خۆرە بیركردنەوەو لێكدانەوەیان بۆ پیاو هەیە كە دەڵێن پیاوان هەموویان وەك یەكن، بەڵام زۆرجاریش هەر ئەم ئافرەتانە خۆیان بە پێچەوانەی ئەوەی دەیڵێن رەفتار دەكەن. دە ئەوەتا هەدیە ئەمین كە پێیوایە «ئەو جۆرە پێناسانە كە بۆ پیاوان دەكرێت، زۆر هەڵەیە و زۆر جار دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی پیاو بۆ هاوسەرەكەی. چونكە هیچ پیاوێك بەئەوی دی ناچێت. ئەگەر نا پێموانییە كچان بیانتوانیایە هاوسەری ژیانیان هەڵبژێرن. بۆیە بەبوونی ئامانج بۆ ژیانی هاوسەریی و بۆ هاوسەری ژیانیان كۆمەڵێك لە ئامانجەكانیان بەدەست دەهێنن. بەڕاستی حەزدەكەم هاوسەری دواڕۆژم كەسێكی دەوڵەمەند و خودا پێداو بێت و خاوەن جێگە و رێگەی خۆی بێت.
تارا حوسێن تەمەنی 18ساڵەو خوێندكاری دواناوەندیە و دەڵێ «بیركردنەوەم بۆ هاوسەری ژیانم. ئەوەیە بتوانێت كۆمەڵێك لەخەونەكانم بێنەتەدی. چونكە مرۆڤ لە پێش دروستكردنی ژیانی هاوسەریدا ئەو بۆشاییانەی كە بۆی دروست دەبێت، لە ژیانی هاوسەریدا دەتوانێت بە یارمەتی هاوسەرەكەی پڕی بكاتەوە. هەروەها حەزدەكەم شاسواری خەونەكانم كەسێكی دیار و رێكوپێك و جوان و شەنگ بێت..
هەست و سۆز و خۆشەویستی كۆڵەگەیەكی گەورەی ژیانی هاوسەریە. زۆربەی كچان بیر لەوە دەكەنەوە لەپێش بڕیاری هاوسەریان پێوەندی خۆشەویستی ببەستن.
شەیما كاوە تەمەنی 19 ساڵەو خوێندكارە دەڵێ « خەونی من تەنیا بوونی پێوەندی خۆشەویستییە، چونكە ئەگەر كەسێكم خۆشنەوێت ناتوانم بیكەمە شاسواری خەونەكانم. ئەوەی خۆشیشم دەوێ دەبێ هەندێ مواسەفاتی تێدابێ تا بتوانم خۆشیم بوێ. بۆ نموونە لانی كەم پێویستە خاوەن بڕوانامەیەكی زانكۆیی هەبێ، یا خاوەن كار بێت. بەكورتی نامەوێ هەژار و دەستكورت و كەم دەرامەت بێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە پێوەندی خۆشەویستی دەترسم لەبەر ئەوەی كوڕان راستگۆنین لەو پێوەندییەدا. بەڵام ئەوەش دەڵێم لە رۆژگاری ئەمڕۆدا زۆر بەدەگمەن خۆشەویستی راستەقینەت بەرچاو دەكەوێ..
Top