كوشتنی(ئەمیر) لە نیوەشەودا

كوشتنی(ئەمیر) لە نیوەشەودا
هەواڵی كوژرانی ئەمیر
حاجی(ئیبراهیم) وەكو رۆژانی ئاسایی خۆی چووە ناو رەزەكەی و (ئەحمەد) و(شەرمین) و(رزگار)یش لە دوایابوون(حاجی) بە(رزگار)ی گوت: باشە ئەوە رۆژیش بۆوە كەچی(ئەمیر) هەر نەهاتەوە ، دەترسم بەڵایەكی بەسەردا هاتبێ، ئاخر ئەو رێگایەی ئەو گوتی پێیدادیتەوە زۆر ترسناك و پڕ ئاشووبە، ئاخ دەبینی بە چ زمانێكی لووس رازی كردم كە بە تەنها بچێ، كوڕە چەندم گوت: كوڕم مەچۆ، ئەگەر هەر دەشچێ بە تەنها مەڕۆ، من دەزانم ئەو رێگەیە كێی پێدا دەڕوا و دەچێ، فایدەی نەبوو، دتگوت شتێكی دەزانێ بۆیە بە تەنها چوو، سندان لەو قازانجەی بدات وەكو كردمان، (رزگار) وەڵامی دایەوە و گوتی: بابە دە ناوی خودا بینە، بەخودا كاكم، هێند شارەزا و مەعلانە، بڕوا ناكەم نەك دز و جەردە هیچ كەسێك زەفەری پێببات، بزانە چ كارێكی هاتۆتە پێش بۆیە دەنگ كەوتووە...
تا بەرەو بەری چێشتانێ خەریكی ئاودان و بژاركردن و خزمەتكردنی رەزەكە بوون، لەو بەینەدا كوڕە گەنجێكی پۆلیس، یەك دوو پەڕە كاغەزی لە دەست بوون و بەڕێبەری دراوسێیەكی ماڵی حاجی(ئیبراهیم) گەیشتە لایان، حاجی كە چاوی پێكەوتن لە دڵی خۆیدا گوتی: خوایە هاوارە) كچ و كوڕەكانیشی بەسەرسوڕمانەوە تەماشای كوڕەی پۆلیس و دراوسێیەكەیان كرد و بەخێراییش دیقەتی یەكدیان دا و هەنگاو هەنگاو، بە هیواشی لێیان نزیك بوونەوە و بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن هەموو پێكڕا لە بازنەیەكدا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، كابرای دراوسێ سڵاوێكی لێكردن و گوتی: مام حاجی ئەم پۆلیسە لە ئێوەی دەپرسی، منیش زانیم ئێوە لە نێو رەزدان و گوتم وەرە من بەگەڵت دەكەوم جێیان پێدەزانم هەر چەندیش پێمگوت مەسەلە چییە؟ بەڵام هیچی پێنەگوتم و دەیگوت دەبێ بەخۆم بیانبینم، حاجی ، چاوی لە ناو چاوی پۆلیسەكە نابوو، ئەمما بەشێوەیەك كە وەك ئەوەی بڵێ: ئەی گەنجی پۆلیس خودا بكا كە هەواڵێكی ناخۆشت پێنەبێ، حاجی لەو خەیاڵاتانەبوو، كە پۆلیسە گەنجەكە تەماشایەكی خێرای دەمووچاوی هەمووانی كرد، باك و كچ و كوڕەكان، وەكو بڵێی بزانێ داخۆ ئەگەر هەواڵەكەیان پێبدات بەرگەی دەگرن یان نە، خۆ ئەگەر بەرگەی نەگرن، دەبێ قسەیەكی وا بكات، كاریگەری هەواڵەكەیان دوابێ كە دەیزانن، كەمتر بكاتەوە لە دڵی خۆیدا ناوی خوای لێهێناو بەمشێوەیە دەستی بە قسان كرد و گوتی: مام حاجی، وەڵڵا من لە فڵانە بنكەی پۆلیسی هاتیمەو كاغەزێكیشم پێیە و دەبێ هەر ئێستا دەگەڵم بێ و بتبەمە لای ئەفسەری بنكەكە من كارێكی بەپەلتی پێیە و سەبارەت بە (ئەمیر)ی كوڕانە، حاجی دەموودەست پرسی: بڵێ كوڕم چی بووە، چ قەوماوە؟ پۆلیسەكەش، كە زانی حاجی كەڵكی ئەوەی نییە وا رەپ و راست شتەكەی پێ بڵێی، بۆیە هەندێ خۆی هێنا و برد و بەمشێوەیە وەڵامیدایەوە: مام حاجی وا باشە بەخۆت بێیتە بنكەی پۆلیس و پرسیار لە ئەفسەرەكەی بكەی، چونكە لەوانەیە لەگەڵ خۆیت بباتە دادگا یان نەخۆشخانە، یان نازانم كوێ و كوێ ، لەبەر هەندێ پێم باشە هەر ئێستا وەرن بابڕۆین و هەموو شتێكت بۆ روون دەبێتەوە حاجی منداڵەكانی زانییان شتێك، شتێكی گەورەش قەوماوە، خوشكەكە چاوی پڕ فرمێسك بوو، خۆیان ئامادەكرد و بە ئۆتۆمبیلە پیكەبەكەیان بەڕێ كەوتن و دوای چارەگە سەعاتێك گەیشتنە بنكەی پۆلیس و یەكسەر برانە لای ئەفسەری بنكە ئەویش دوای بەخێرهێنانی ، وردە وردە باسەكەی بۆ كردنەوە و تا گەیشتە ئەو شوێنەی كە بڵێ: دوێنێ شەو خەڵكی گوندەكەی ئەولا، گوێیان لە دەنگی چەند تەقەیك بووە لە نزیك شیناییەكانیانەوە بۆ بەیانی زووی ئەمڕۆ، خەڵكی شیناییەكانی ئەوێ بەهۆی دەنگی حەپە حەپی سەگەكانیانەوە زانیوویانە كە مەیتێك لەو ناوە كەوتووە و پاشان خەبەری ئێمەیان داوە، ئێمەش چووینە شوێنی رووداوەكە و بینیمان تەرمێك كەوتووە.
دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، دەركەوت كە ناوی(ئەمیر)ە و كوڕی جەنابتە، ئێستاش با بچینە نەخۆشخانە و پێش ئەوەی پزیشكی دادی لێكۆلینەوەی لەسەر بكات، هەتا ئێمە دەست بە لێكۆڵینەوە دەكەین و پەراوەكە تەواو دەكەین و جەنابی دادوەریش بڕیاری لەسەر دەردەكات، بابچین، بزانین دەیناسییەوە ، هەموو بە دڵی پڕ لەخەفەت و چاوی پڕ گریان، چوونە نەخۆشخانە و لەوێش لەگەڵ كارمەندێكی مەیتخانە، دەرگای بەفر گرەكەیان كردەوە و مەیتێكیان دەرهێنا، ئەوان هەر كە چاویان پێكەوت یەكسەر خۆیان بەسەری دادا و بووە گریان و فیغان و لەخۆدان، (حاجی ئیبراهیم) وەكو پیاوێكی بەویقار وگران، دوو سێ دڵۆپ فرمێسكانی بە چاواندا هاتە خوارێ و سەری نەوی كرد، ماچێكی گەرمی لە روومەتی كرد، لەو دەمەش پزیشكی بەشی دادپزیشكی هاتە ئەوێندەر، كە پێشتر سەیری هەموو جەستەی كرد بوو، راپۆرتێكی سەرەتایی لەسەر ئامادەكردبوو، بەڵام جارێ توێكاری نەكرد بوو، چاوەڕێی بوو رەزامەندی كەسوكاری مەیتەكە وەربگرێت تا پاشان بتوانن دەست بە توێكاری كردنی بكەن، زانی كە ئەوانە كەسوكارین و گوتی: با باوكی بێتە ژوورەكەم، كە حاجی چوو، ئەوانی دیكەش لەگەڵی چوون، پزیشكەكە پێیانی گوت: ئەو كوڕەتان پێنچ گوللەی لێدراوە دووی لە سینگی و یەكێكیشی لە ملی و دوانیشی لە قۆڵ و باسكی درانە، بەڵام وا پێدەچێت پێشتر خنكاندوویانە، چونكە شوێنەواری پەتك و جێگە نینوك لەسەر قورگ و ملی بەدیار كەوتوونە، لەسەر باسك و شانیش، شوێنی لێدان و شین و مۆر بوون هەیە، كە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە پێش كوشتنی شەڕێكی دەستە و یەخەی كردووە، پێناچێ لەگەڵ یەك كەسدا شەڕ و بەرەنگار بووبێتەوە، بەڵكو زیاتر بوونە، دەمانەوێ بە تەواوەتی ساغی بكەینەوە، كە ئایا پێشتر خنكاندوویانە ئەوجا گوللەیان لێیداوە یان نە، بۆ ئەوەش ناچارین كە توێكاری بكەین و رەزامەندی ئێوە وەربگرین، رزگار و ئەحمەد) گوتیان: دكتۆر چ پێویست بە توێكاری ناكات، ئەوە تازە كوژراوە، ئەوجا پێش كوشتنیان گوللەیان لێ داوە یان پاشان، چ فەرق ناكات، ئەو كەسە هەر بكوژی برای ئێمەیە و چارەنووسیشی هەر كوشتنەوەیە، هێشتا پزیشكەكە وەڵامی براكانی (ئەمیر) یان نەدابۆوە(حاجی ئیبراهیم) رووی دەمی لە پزیشكەكە كرد و گوتی: كوڕم تۆ ئیشی خۆت باشتر دەزانی، دەمەوێ راستترین و وردترین زانیاریمان لەسەر چۆنییەتی كوشتنەكەی پێ بدەی، پاشان هەمووان لەگەڵ ئەفسەرەكە گەڕانەوە و ئەویش پێ گوتن: شەوی رابردوو ئەم رووداوە روویداوە، چەند كەسێك هاتوونەتە سەر رێی، یان بەدوایدا بوونە، جارێ لەوە دڵنیانین كە چۆن گەیشتونەتە سەری، تەقەیان لێكردووە كەی و چۆن تەقەیان لێكردووە هێشتا بۆمان روون نەبۆتەوە، ئۆتۆمبیلی پێبووە، جانتا و شتی دیكەشی پێبووە، جانتاكەیان بەتاڵ كردووە و ئەوەی پێویستیان پێبووە یان ویستوویانە، دزیویانە، ئەوانی تریان فڕێداوە چەند فیشەكێكی دەمانچەمان دۆزیوەتەوە، بە چاویش دیارە كە ئەوانە هی یەك دەمانچە نین، ئێمە ئەو فیشەكانە دەنێرینە شوێنی خۆی بۆ پشكنین و زانینی جۆری دەمانچە و گوللەكان، هەندێ زانیاریمان كۆكردۆتەوە و پەنا بەخوا تاوانباران دەستگیر دەكەین و دەیاندەینە دادگا.
ئاشكرابوونی بكوژەكان
(حاجی ئیبراهیم) بە دڵی پڕ غەمەوە، لەگەڵ منداڵەكانی دیكە، تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر هەر خەریكی هاتوچۆكردنی نەخۆشخانە و بنكەی پۆلیس و دادگای لێكۆڵینەوە بوون، تاوەكو دواجار تەرمەكەیان دانەوە، كە وەریانگرتەوە شین و لەخۆدان دەستی پێكرد و تازییە و پرسە دانرا، دوای بەسەر چوونی پێنچ شەش مانگان بەسەر رووداوەكە و ئاشكرابوونی تاوانباران ، با لەسەر زاری(حاجی ئیبراهیم) خۆی وردەكارییەكانی پاش كوشتنی (ئەمیر) ئەویش بەمشێوەیە ئەو رووداوە دڵتەزێنەی كوژرانی كوڕە گەورەكەی و چۆنییەتی دەستگیركردنی تاوانبارانی بۆ گێڕاینەوە و گوتی:
وەڵڵا كوڕم چی بڵێم، دوو سێ عارەبی ئەو دیو زێ ، لەرێ دەڵاڵێكی كڕین و م فرۆشتنی مەڕ و ماڵاتەوە هاتنە لای ئێمە بۆ كڕینی مەڕ و ماڵات، ئێمەش نزیكەی هەزار سەر مەڕمان هەبوو، ئەوان بۆ پێنچ سەد هاتبوون، لەسەر نرخێك رێككەوتین كە نرخێكی زۆر باش بوو بۆ ئێمە ، بەڵام پارەی تەنیا دوو سەد و پەنجایان پێبوو، ئێمەش دوو سەد و پەنجاكەمان دانێ و پارەكەیمان بە نەختی لێوەرگرتن، وەهاش رێككەوتین كە بۆ دوو رۆژی تر لۆرییەك دوان بنێرن، ئەوانی دیكەشمان لێبكڕن، لەبەر ئەوەی زۆر ساغڵەم دیار بوون، من زۆرم متمانە پێیان كرد، بەڵام خزمەتكارێكی بەردەستیان لەلا بوو، ئەو كابرایە وەكو بەردەستێك ئیش و كارییان رادەپەڕاند، زۆر چاو مۆن و لەبنەوە بوو، زۆری لێ نیگەران بووم و لە دڵەوە كەیفم پێنەهات، دوای دوو رۆژی دیكە پارە و دوو لۆریان هەر بەو زەلامە رەشە نەگریسە، نارد و ئێمەش مەڕەكانمان دانێ و باریان كردن، بەڵام دەبوو یەكێكمان بچین و مەرەكانیان تەسلیم بكەین و پارەكەشیان لە پێش بژمێرین و هەموو لایەك لە حەقی خۆی دڵنیابێت، ئەوەبوو(ئەمیر) گوتی: بابە من دەچم و بۆ ئێوارە دەگەڕێمەوە، گوتم باشە با براكانیش لەگەڵت بێتن، گوتی ئەوانی بۆ چییە، خۆم بە تەنیا دەچم و دەمانچەكەشم لەگەڵ خۆم دەبەم، چەندی گوتم: بەخۆم دێم، یا با فڵان لەگەڵت بێت، نەهاتە ڕێیە سوور بوو لەسەر قسەی خۆی كە بە تەنیا بچێ، ئاخیرییەكەی كردییە قسەی خۆی، رۆیشت و لەگەڵ كڕیارەكان هەموو شتێكیان بڕاندەوە كە كاری تەواوببوو نەیانهێشتبوو بڕوا، گوتیان هەر دەبێ نانمان لەلا بخۆی ئەوجا بڕۆی ئەو زەلامە رەشەش دەستی لەگەڵ چەند دز و جەردەیەك تێكەڵاوببوو، كە دەزانێ بە تەنیایە و ئەو هەموو پارەیەشی پێیە، هەتا ئەو نانی خۆی دەخوات ، ئەو كاری خۆی دەكات چەند كەسێك تێدەگەیەنێ و شوێن و جۆری ئۆتۆمبیلەكەی و هەرچی هەیە و نییە یان پێیدەڵێ و دەگەڕێتەوە لای(ئەمیر) كاتێك (ئەمیر) لە نانخواردن دەبێتەوە و خۆی ئامادە دەكات كە بەڕێ بكەوێت، ئەویش بە بیانوویەك ئەوان جێدەهێڵێ و دەڕوات، لەگەڵ جەماعەت دەچنە سەر رێی و رێی لێدەگرن، بەڵام لە شوێنێك لەبۆی دادەنیشن كە دوورە دەست دەبێ یەكەم جرا دەستی لێڕادەگرن، وا خۆنیشان دەدەن كە گوایە دەیانەوێ بگەیەندرێنە ئاواییەكی ئەو ناوە، ئەویش رایدەگرێت بەو نیازەی خێرێك بكات و وەكو چاكە هەڵیانگرێت، كە رایدەگێرت پێی دەڵێن وەرە خوارێ، كەوا دەڵێت ئەوجا تێدەگات مەسەلە چییە، گێڕی ئۆتۆمبێلەكەی دەگۆڕێت، بەو نیازەی پێی لێبنێت و لێیان دەرباز بێت، بەڵام یەكێ لە جەردەكان زوو دەرگاكە دەكاتەوە و پیلی رادەكێشی و ئەویش لەو راكێش راكێشانە لێی دەشێوێ و ئۆتۆمبیلەكەی لە دەست دەكوژێتەوە، لەناو ئۆتۆمبیلەكە دەیهێننە خوارێ و ئەویش پەلاماریان دەدات و دەبێتە شەڕیان ئەوان بە چوار پێنجەكان لێیدەدەن و ئەویش لێیان دەداتەوە، یەكێك لە جەردەكان دەمانجەی لێرادەكێشێ و دەسكەكەی لە نێوچەوانی دەدات، یەكێكی دیكەش دەمانچەیەكی لەبن چاوی دەدات و ئەوی دیكە گوللەیەكی لە باسكی دەدات ، بەخۆشی دەمانچەی پێ دەبێت بەڵام دەرفەتی نادەن دەمانچەكەی دەربێنێ ئیتر (ئەمیر) زۆر دڕ دەبێ و پێیان بەرزەوت ناكرێت، لەبەر ئەوە یەكێكیان گوللەیەك لە سنگی دەدات، ئەویش پەلاماری دەدات و دەمانچەكەی لێدەستێنێ و گوللەیەكی لە تەختی نێوچەوانی دەدات، ئەگەر جەردەكانی دیكە زوو تەقەیان لێنەكردبایە، مسۆگەر بەو برینداریەشەوە هەمووانی دەكوشت ئیتر گوللەیەكی دیكە و هی دیكە یەكێكیشی لە ملی دەدەن و دەیكوژن، دەمانچەكە و پارە و پولەكەی هەموو لێدەبەن و ئۆتۆمبیلەكەش دەڕفێنن و تەرمی كوژراوەكەش دەبەنە ئاقارێك دەشێرنەوە، ئێمە لە رۆژی دووەمی تازییەدابووین ، لە ناو مزگەت بەخێرهێنانی خەڵكم دەكرد، هەندێك خەڵك رۆیشتن هەتا بەر دەرگای ناوەوەی هۆڵی پرسە لەگەڵیان رۆیشتم، كە ویستم بگەڕێمەوە شوێنی خۆم دیتم كابرایەك پشتی لەمنەو دانیشتووە، دەمانچەیەكی وەكو هی(ئەمیر)یشی لە پشتە، لێی چوومە پێشی، لە دڵی خۆمدا گوتم: ئەو دەمانچەیە چەند بەهی(ئەمیر) دەچێت، چاوێكم لەسەر دانا و لەلا چەپێكی دیواری دەرەوەی هۆڵەكە (ئەحمەد) و (رزگار) و دوو ئامۆزاشم خڕ كردەوە و مەسەلەكەم پێگوتن و گوتم: دوانتان لە پشتەوە لێی نزیك ببنەوە، من دەچمە لای قورئان خوێن و كە خۆتان پێدادا، بۆ ئەوەی خەڵك نەشێوێ، ئەو لە رێی مایكرۆفۆنەكە لەگەڵ بەرزەقت كردنی، خەڵكەكە ئاگاداربكاتەوە كە مەسەلە چییە، نەخشەكەمان داڕشت، كابرا جەمدانییەكی لەخۆ پێچابوو، كە تەنیا نیوەی دەموچاوی دیار بوو، زۆر بە وریاییەشەوە دانیشتبوو چاوی دەگێڕا ودیقەتی ئەملا و ئەولای دەدا، منیش چوومە لای قورئان خوێنەكە و شتەكەم تێگەیاند و لە كابرا نزیك بوومەوە و بە تیلەی چاو لە كوڕەكانم گەیاند، لەگەڵ ئاماژەكەی من ئەوانیش پڕیان دایێ و بەرزەفتیان كرد و دەمانچەكەی كە لە كەمەری بەستبوو، لێستاند، تووند دەستیان لە پشتەوە بەست و قورئان خوێنەكەش هەر زوو یەك دوو قسەی كرد و لە ئامادەبوونیانی گەیاند مەسەلە چیە، ئێمەش بەدەست بەستراوییەوە بردمانە بنكەی پۆلیس، ئەفسەرەكەی بنكەی پێشتر ئەفسەری لێكۆڵینەوە بوو، بەڕاستی زیرەك و لێهاتوو بوو، پاش نیو كاتژمێر هەموو شتێكی پێ دركاندبوو، بێ ئەوەی بەخۆشی بزانێ هەموو قسەكانی لەسەر ئامێری دەنگ تۆماركردن، تۆماركردبوو، پاشان لە ژوورێكی تایبەت دەستبەسەر كرا و ئێمەی بانگ كرد و گوتی: مام حاجی چاوت رۆن، خۆیەتی، بكوژی راستەقینەتان گرتووە، دانیپێداناوە و لەسەر ئامێریش تۆمارم كردووەو نەوەك دواتر نكۆڵی لێبكات، ئەوە بەخۆی گوللەیەكی لێداوە و دوانی دیكەش گوللەیان لێیداوە(ئەمیر)یش یەكێكیانی كوشتووە، ئەوانە دز و جەردەش بوونە و پارەكەش و دەمانچەكەش و ئۆتۆمبیلەكەشیان دزیووە، دواتر ئۆتۆمبیلەكەیان فرۆشتۆتە تیرۆریستان، بەڵێنیشی داوە یارمەتیمان بدات بكوژەكانی دیكەش بگرین و نەخشەیەكی پتەویشمان بۆ ئەم مەبەستە داڕشت&#
Top