تا ساڵی 2018 دانەوەی قەرزەكانی بانكی كشتوكاڵ دواخرا

تا ساڵی 2018  دانەوەی قەرزەكانی بانكی كشتوكاڵ دواخرا
گوڵان: بەهادین جەلال
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو مژدەیەك بە جووتیارانی كوردستان دەدات تایبەت بە رەزامەندبوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە دواخستنی دانەوەی قەرزی ئەو جووتیارانەی كە لە بانكی كشتوكاڵییان وەرگرتووە بۆ ماوەی (1) ساڵ، بەڵام بۆ ساڵی 2018 پابەند دەبن بە دانەوەی قەرزەكانیان، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوەو لەگەڵ هەواڵەكەدا وێنەیەكی لە نووسراوەكەی ئەنجومەن هاوپێچ كردووە تاكو هەموو لایەك ئاگاداری بن، لەم بارەوە گوتی: لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نووسراوی ژمارە 1009 لە 17-2-2017 كه داوای كردبوو دانەوەی قەرزی جووتیاران لە ساڵی 2017 – وە دوابخرێت بۆ ساڵی 2018 و دوای هەوڵی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشبەختانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دا وەك لە نووسراوی هاوپێچدا هاتووە.
Top