نه‌بوونی ساردكه‌ره‌وه گرفتی بۆ جوتیارانی سۆران و ره‌واندز دروستكردووه
July 31, 2016
راپۆرتەکان
قادر عه‌بدوڵا كه جووتیارێكی قه‌زای سۆرانه‌و خاوه‌نی ره‌زوباخی ترێیه به دوارۆژی راگه‌یاند "ئه‌و ترێیه‌ی كه ئێستا به‌رهه‌می ده‌هێنم كه ده‌یبه‌مه بازار ئه‌گه‌ر به‌نرخێكی كه‌میش بێت، ده‌بێ یه‌كسه‌ر بیفرۆشم، چونكه لێره ساردكه‌ره‌وه نییه تاوه‌كو به‌رهه‌مه‌كه‌م بۆ زستان و پایز هه‌ڵبگرم و به نرخێكی باشتر بیفرۆشم، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نه‌توانین وه‌كو پێویست سوودی ماددی به‌ده‌ست بهێنین، چونكه له‌وه‌رزی هاوین ترێ نرخی له‌خواره‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له‌و وه‌رزه یه‌كجار زۆره به‌تایبه‌تی له‌و سنوره‌ی ئێمه".
له‌به‌رامبه‌ردا حه‌كیم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سۆران بۆ دوارۆژ وتی "پێش دروستبوونی قه‌یرانی دارایی داوایان له‌سه‌رووی خۆیان كردووه كه ساركه‌ره‌وه بۆ جووتیارانی سنوره‌كه دابین بكرێت، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی به‌سه‌رداهات و نه‌توانرا دابینبكرێت".
هاوكات دڵدار سه‌بری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی ره‌واندز به دوارۆژی راگه‌یاند "ساڵانه هه‌زاران تۆن ترێ له‌ره‌واندز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ساردكه‌ره‌وه‌وه، ناتوانرێت ئه‌و ترێیه هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه جووتیاران به‌نرخێكی هه‌رزان بیفرۆشن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كه‌رتی تایبه‌تیش تا ئێستا بیری له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه له‌و سنوره ساركه‌ره‌وه‌یه‌ك دابنێن و له‌گه‌ڵ جووتیاران رێكبكه‌ون بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ره‌وبوومی ترێ، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دارێكی كه‌رتی تایبه‌تیش ئه‌وه بكات، ئه‌وه سوودی بۆ هه‌ردوولا (جووتیار‌و سه‌رمایه‌داره‌كه) ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌كراوه‌و كه‌سیش په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردین بۆ ئه‌وه‌ی ساركه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌و ده‌ڤه‌ره دابنێت.
دوارۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی