كتێبی (ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا) چاپ و بڵاو كرایه‌وه
له‌و باره‌یه‌وه سارا سه‌ردار، نووسه‌رى كتێبه‌كه ڕايگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه 154 لاپه‌ڕه‌یه و له‌لایه‌ن ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى موكریانییەوە چاپ كراوه".
سارا سه‌ردار گوتیشى: "كتێبه‌كه لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە و هەر بەشێک تایبەت کراوە بە کۆمەڵێك بابەتی جیاواز كه به گشتی باس لە مێژووی ژیان و ئاوەدانی لە کوردستان دەکەن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "بەشی یەکەمی كتێبه‌كه باس لە مێژوو و دێرینیی هەر سێ ئەشکەوتی "شانەدەر، هەزارمێرد و زەرزی" دەکات و بەشی دووەمیشی باس لە چۆنیەتیی هاتنە خوارەوەی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکان بەرەو پێدەشتەکان و بەشی سێیەمیشی تەرخان كراوه بۆ باسکردن لە سەرهەڵدان و دروستبوونی هێز لە کوردستانی گەورە کە لە سووبارییەکانەوە دەست پێدەکات هەتا سەردەمی سکیپەکان".
سارا سەردار ئاماژەی بەوەش کرد: "هاوكات به‌شى چواره‌مى كتێبه‌كه تایبه‌ت كراوه به چۆنەتیی یەکگرتنی هۆزە کوردییەکان لەدژی دەسەڵاتە دەرەکییەکان و دروستبوونی دەسەڵاتداریی میدییەکان و باسی یەکخستنەوەی هەر چوار پارچەی کوردستان لەژێر یەک دەسەڵات و هێز و ئاڵادا ده‌كات".
سارا سه‌ردار، نووسەر و شارەزای بواری شوێنەوار و مێژوو ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ده‌ستى به نووسین كردووه و نووسینه‌كانیشى زیاتر له بوارى شوێنه‌واردان و ئه‌وه یه‌كه‌م پهرتووكییه كه چاپ و بڵاوى بكاته‌وه.
basnews