لیلی: ركابەریی هەیفا وەهبی و یاسەمین سەبری دەكەم
لیلی ئەوەشی راگەیاند كە بە هۆی دایكیەوە ئێستا دەتوانێت بە زمانی عەرەبی قسە بكات و بخوێنێتەوە و بنووسێت، هەروەها بەم نزیكانە گۆرانییەكیش بڵاودەكاتەوە و بە دووریشی نەزانی روو لە نواندن بكات، لەم بارەشەوە گوتی: «لەبەر ئەوەی بڕوام بە تواناكانی خۆم هەیە، ئاساییە روو لە نواندنیش بكەم و دەتوانم ركابەرێتیی هەر ئەستێرەیەكی عەرەبی بكەم، كەس نازانێ، لەوانەیە بگەمە ئاستی زۆر پێشكەوتوو لە پاڵ ئەستێرەكانی وەكو یاسەمین سەبری و هەیفا وەهبی».
لە بارەی هەوڵی كوشتنی كە پێشتر لە میدیاكان زۆر باسی لێوە كرابوو، لیلی ئەحمەد دەڵێت: «بەر لە ماوەیەك كچێك زۆر سەردانی دەكردم بە بیانووی ئەوەی یەكێكە لە هەوادارانم و لە سۆشیال میدیاش بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو، تا وای لێ هات بووین بە هاوڕێ، زۆریش خۆی لێ نزیك دەكردمەوە، بەڵام هەستم كرد كە جۆرێك لە ئیرەیی هەیە بەرامبەرم، تا كار گەیشتە ئەو راددەیەی بە ژەهراوی كردنی خواردنەكەم هەوڵی كوشتنی منی دا، لە كاتێكدا من بانگهێشتم كردبوو بۆ نانی ئێوارە و خۆیشی یارمەتیی دام لە ئامادە كردنی خوانەكەدا، بەڵام دوای خواردن هەستم بە ئازارێكی زۆر كرد، بۆیە پەیوەندیم بە پزیشكەكەمەوە كرد و لە پشكنینەكان دەركەوت كە بڕێك ژەهر لە خواردنەكەدا هەبووە، ئیتر لەو رۆژەوە ئەو كچەم نەبینییەوە و ون بوو.»
سەرچاوە: البوابة