سەیف عەلی خان: كارینا وەك جاران ماچم ناكات
بەم دواییە لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا سەیف عەلی خان رایگەیاند: «كارینا وەك جاران ماچم ناكات، بەڵام ئەمە نیگەرانم ناكات، چونكە خۆشەویستیی نێوانمان لە جاران بەهێزترە، رەنگە لەبەر ریشە درێژەكەشم بێت كە بۆ رۆڵێكم لە كارێكی هونەریدا ناچار بووم بەو شێوەیە بیهێڵمەوە، كوڕەكەشم تەنیا دەستم ماچ دەكات، چونكە حەز بەو ریشە ناكات، كە بەداخەوە دەبێ بۆ ماوەیەكی زیاتر بەو شێوەیە بێت، تەنانەت پێویستە قژیشم گۆڕانكاریی بەسەردا بێت.»
لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئەوەی بۆچی لەگەڵ كارینان كاپوور بەشداری لە كارێكی هاوبەش ناكات، سەیف دەڵێت: «كاركردن لەگەڵ كەسی بێگانە بۆ ئێمە و بۆ جەماوەریش سەرنجڕاكێشترە، چونكە هاوسەرەكەم شارەزای هەموو شتێكە دەربارەم، ئەمەش وا دەكات كە زۆر گرنگی بەخۆم نەدەم، بەڵام لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە هەوڵ دەدەم هەموو شتێكم زۆر باش بێت و كەموكووڕیی تێدا نەبێت.
سەرچاوە / سیدتی