شاناز زاهیر ڤیدیۆ كلیپی (شەرەف)ی بڵاوكردەوە

شاناز زاهیر ڤیدیۆ كلیپی (شەرەف)ی بڵاوكردەوە
خانمە گرانیبێژ (شاناز زاهیر) گۆرانییەكی نوێی لە ژێر ناونیشانی (شەرەف) بڵاوكردەوە .

بەبۆنەی 8ی مارس و ڕۆژی جیهانی ئافرەتان, خانمە گۆرانیبێژ (شاناز زاهیر) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (شەرەف) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (ڕەنج سەنگاوی)یەوە نووسراوەتەوەو هونەرمەند (نەوید زەردی) ئاوازەكەی ئامادە كردووە, هەروەها مەجید كازمی میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو ئافشین شوكری كاری دابەشكردنی ئەنجامداوە, هەروەها زانیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .

شاناز زاهیر كە خاوەنی چەند ئەلبۆمێكی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, دوایین بەرهەمی شاناز بریتی بوو لە گۆرانی (شەرم مەكە) كە ئەویش دوێتێك بوو لەگەڵ نەوید زەردی لە 24/2/2021 بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردەوە .
Top