ڕۆمانی (مرۆڤى هه‌رزان) چاپ و بڵاو كرایه‌وه
له‌مباره‌وه گۆران سه‌باح، نووسه‌رى ڕۆمانه‌كه ڕایگه‌یاند: "ڕۆمانه‌كه 210 لاپه‌ڕه‌یه و له وڵاتى ئێران چاپ كراوه".
گوتیشى: "ڕۆمانەكه ژانری خەیاڵی زانستییە، لەسەر گەورەترین کێشەی مرۆڤە، ئەویش ئەوەیە کە نە فەلسەفە، نە دین، نە زانست و تەکنەلۆژیا ناتوانن مرۆڤ ڕزگار بکەن، مرۆڤ تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت و خەریکە لەناو بچێت، له ڕۆمانه‌كه‌دا پرسیاری گرنگ وەڵام ده‌درێته كه بۆچی هەموو فه‌لسەفەی ڕۆژئاوا ناتوانن مرۆڤ ڕزگار بکەن، ئەی زانست و دین چیمان بۆ دەکەن؟".
گۆران سه‌باح كه‌ماوه‌ى 21 ساڵه ده‌ستى به نووسین كردووه، ئه‌مه چواره‌مین به‌رهه‌میه‌تى كه چاپ و بڵاوى بكاته‌وه و هه‌موویان له ژانری ڕۆمانن.
basnews