شارۆن ستۆن بوارێكی دیكەی هونەری تاقیدەكاتەوە

شارۆن ستۆن بوارێكی دیكەی هونەری تاقیدەكاتەوە
ئەكتەری ئەمریكی و ئەستێرەی دیاری هۆڵیۆد(شارۆن ستۆن)ی تەمەن 62 ساڵ سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاند, ئەویش بە نیشاندانی بەهرەیەكی نوێ لەپاڵ فیلم و كاری سینەمایی, شارۆن ستۆن لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەی تابلۆیەكی بڵاوكردەوە كە خۆی كێشاویەتی هەروەها ناونیشانی(Mother Earth) بۆ دیاری كردووە .

هەروەها شارۆن ستۆن كە سێ فیلمی سینەمایی ئامادەیە بۆ نمایشكردن, سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خانمە ڕاگەیەندكارو چالاكوان (ئۆپرا وێنفری) دەربڕی بەرامبەر بە بانگەشەی چەند كتێبێك بۆ كڕینیان كە دانەیەكیان بریتی بوو لە كتێبی(the beauty of living twice) كە شارۆن ستۆن نووسەری كتێبەكەیەو باس لە سەركەوتنی دەكات بەرامبەر نەخۆشییەكەی, ستۆن ئەم ڕووداوەو چەندین ڕووداوی دیكە وەكو نموونەیەك دەهێنێتەوە بۆ نیشاندانی هێزی ئافرەت و هەنگاونان بەرەو ئامانجەكان, بڕیار وایە ئەم كتێبە لە كۆتایی ئەم مانگە بڵاوبكرێتەوە .
Top