کتێبخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى و هۆشیارى نیشتیمانى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند: "رۆژی دووشەممە 1/3/2021 لە بارەگاى وەزارەت بە ئامادەبوونى وەزیرى پێشمەرگە و بەرپرسان و فەرماندەکانى پێشمەرگە، گەورەترین کتێبخانەى پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە، کتێبخانەکە زیاتر لە دوو هەزار کتێب لە خۆ دەگرێت لە بوارەکانى سەربازى و رۆشنبیرى و مێژوویی لە خۆدەگرێ،بەزمانەکانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى، جگە لەمەش زیاتر لە هەزار کتێب بەشێوەى دەنگى و PDF لە کتێبخانەکەدا هەن".
راشیگەیاند: "ماوەى دوو ساڵە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هۆشیارى نیشتیمانى لە هەوڵدایە بۆ کردنەوەى ئەم کتێبخانەیە، بۆ ئەوەى پێشمەرگە جگە لە لایەنى جەستەیی،لە لایەنەى هزرییەوە بە بیرى نەتەوایەتى و نیشتیمانى پڕچەک بکرێن".
ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئامانج لە دروستکردنى کتێبخانە لەنێو لەشکر، دروستکردنى هێزێکى نیشتیمانى یەکگرتووە،بەنیازیشین لە داهاتوودا بەرنامەکە بۆ یەکەکانى خوارەوە شۆڕبکەینەوە،لەسەر ئاستى لیوا و بەتالیۆنەکانى سەر بە وەزارەت بەپێى توانا کتێبخانەیان بۆ بکەینەوە".
basnews