كەرەنتینە بۆ پامیلا خێری هەبوو
بەپێی گۆڤارەكە پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوان هیهرستی تەمەن 40 ساڵ لە بەهاری ساڵی 2020 دەستی پێكرد، لەو كاتەی جیهان بە هۆی رێكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی كەرەنتینە كرا بوو، لەو كاتە پامیلا بە تەنیا دەژیا، بۆیە زۆربەی كاتەكانیان بە یەكەوە بەڕێ كرد و لە كۆتاییدا بڕیاریان دا ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، جێی وەبیرهێنانەوەیە كە ئەمە چوارەم جارە پامیلا بە فەرمی ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێت، پێشتر دوو جار لەگەڵ ریك سۆلۆمۆن چۆتە نێو قە فەسی زێڕینەوە، جاری یەكەمیان ساڵی 2007 و جاری دووەمیش ساڵی 2013 بوو، هەروەها لە ساڵی 2006 هاوسەری كی رۆك بوو، بەڵام جاری یەكەمی لەگەڵ تۆمی لی لە نێوان ساڵانی 1995 تا 1998 و لەو ماوەیەدا دوو منداڵیان هەبووە.