سبه‌ی مەڕاسیمی چله‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) به‌رێوه‌ده‌چێت

سبه‌ی مەڕاسیمی چله‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) به‌رێوه‌ده‌چێت
لە گۆڕستانی کەسنەزان کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ

سبه‌ی ڕۆژی دووشەممە 2021/2/8.چل ڕۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی هونه رمەند کامەرن عبدالرحمن.
وەکو وەفایەک و ڕێز گرتن لە ڕۆحی پاکیان لە گۆڕستانی کەس نەزان ، کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هونەر، بەڕێوەبەرایەتی هونەرەکانی موزیک ،مەڕاسیمێکی شایستە بۆ رۆحی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ساز ده‌كات.
(كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) خاوه‌نی چه‌ندین سروودی نیشتیمانی بوو‌ له‌ هه‌مانكاتدا كادیری راگه‌یاندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان بوو .

هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) له‌ 1964 له‌ گه‌ڕه‌كی بڵاغی شاری كه‌ركوك له‌ دایك بووه‌ باوكی ناسراوه‌ به‌ (عه‌بدولڕه‌حمان ئاسنگه‌ر) بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ گشتی به‌ ئاسنگه‌ر ناسراون.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی بێكه‌س و سه‌ركوتن دواتر ئه‌سیری تێكه‌ڵاو ته‌واو كردووه‌ ناوه‌ندی له‌ قوتابخانه‌ی زێوه‌ر ته‌واو كردووه‌ ده‌رچووی ناوه‌ندییه‌.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1979 له‌ ئاهه‌نگی قوتابخانه‌ له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ گۆرانی ووتوه‌ پاش هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی و ماندوو بوونێكی زۆر ئاشنا بووه‌ به‌ هونه‌ر و ئاواز و گۆرانی و مقامات.
ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ پۆلێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك تیپی مۆسیقای ئه‌سیری داده‌مه‌زرێنن "ساڵی 1992 یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی (مه‌تۆره‌)" ئه‌م گۆرانییه‌ ناوبانگێكی باشی ده‌ركرد و بووه‌ هۆی به‌رده‌وام بوونی له‌ هونه‌ر.
ساڵی 1994 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی هونه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه‌ به‌ حه‌وت گۆرانی و پارچه‌ موزیك له‌هه‌مان ساڵ له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆ چووه‌ته‌ شاری دهۆك "ساڵی 1995 له‌ شاری دهۆك له‌گه‌ڵ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان گۆرانی (مۆمی ته‌مه‌ن) له‌ هۆنراوه‌ و ئاوازی خۆی بڵاو كردۆته‌وه‌" هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می تری تۆمار كرد.

kurdistan tv
Top