كتێبى (پڕۆژه‌ى 100 دیدارى بڵاونه‌كراوه‌) چاپ و بڵاو كرایه‌وه

كتێبى (پڕۆژه‌ى 100 دیدارى بڵاونه‌كراوه‌) چاپ و بڵاو كرایه‌وه
شاعیر و نووسه‌رى شارى كۆیه‌ ئارام ساڵح به‌شى دووه‌مى كتێبى (100 دیدارى بڵاونه‌كراوه)‌ى چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

ئارام ساڵح نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه‌ به‌شى دووه‌مى چاپكردنى ئه‌و 100 دیداره‌ ته‌له‌ڤزیۆنییەیە كه‌ له ‌ماوه‌ى 10 ساڵدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و ئه‌دیبانى به‌ناوبانگ ئه‌نجامم داوه‌ له‌وانه‌ شێركۆ بێكه‌ش، حه‌سیب قه‌ره‌داغى، ئیبراهیم خه‌یات و جه‌لال جۆبار و مه‌كى عه‌بدوڵڵاو چه‌ندانى دیكه‌".

گوتیشى: "كتێبه‌كه‌ 232 لاپه‌ڕه‌یه ‌و له‌ ئێران چاپ كراوه‌ و 25 دیدارى له‌خۆ گرتووه ‌و به‌نیازم دیاره‌كانى دیكه‌ش له‌ چه‌ند به‌شێكى دیكه‌دا چاپ و بڵاو بكه‌مه‌وه‌".

ئارام ساڵح، شاعیر و نووسەری خەڵکی کۆیە، جگه‌ له‌ نووسینى چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌ده‌بى و شیعر، خاوه‌نى شه‌ش په‌رتووكى چاپ كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ بوارى شیعر و ئه‌ده‌بدان.

basnews
Top