ئەستێرەی میسری (عزەت عەلایلی) كۆچی دواییكرد

ئەستێرەی میسری (عزەت عەلایلی) كۆچی دواییكرد
ئەستێرەی سینەمایی میسری و ئەكتەری بە ئەزموون (عزەت عەلایلی) لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ئەمڕۆ هەینی 5/2/2021 مەحمود عەلایلی هەواڵی كۆچی دوایی (عزەت عەلایلی)ی باوكی ڕاگەیاند .

عزەت عەلایلی یەكێكە لە ئەستێرە هەرە دیارەكانی وڵاتی میسر لە 15/9/1934 لە دایكبووە, ساڵی 1960 بەكالۆریۆسی لە پەیمانگای باڵای هونەری شانۆ بەدەست هێنا, بەڵام بەهۆی نالەباری گوزەرانی نەیتوانی هەر لە دوای دەرچوونی لە پەیمانگا دەست بە كاری هونەری بكات, بۆیە ساڵی 1962 بە بەشداریكردنی لە فیلمی(رسالة من امرأة مجهولة) دەستپێكی كاری هونەری خۆی تۆماركرد, هەروەها توانی بەشداری لە چەندین زنجیرە داراماو فیلمی سەركەوتوو بكات .
Top