زنجیرە درامایەكی نوێی كوردی بەرهەم دێت
ئەم زنجیرە درامایە ناونیشانی (شێر و خەت)ی بۆ دیاریكراوەو لە 30 ئەڵقە پێكدێت, زنجیرە درامایەكی كۆمەڵایەتییەو هەر ئەڵقەیەكی چیرۆكێكی تایبەتی هەیەو باس لە بابەتێك دەكات, زنجیرە درامای شێرو خەت ژمارەیەك هونەرمەندی شاری هەولێر و سلیمانی تێدا بەشداری دەكەن, بڕیار وایە لە ماوەی دوو مانگدا كاری وێنەگرتنی تەواوبێت و لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ نمایش بكرێت .
دوایین كاری دەرهێنەر (لوقمان غەریب) بریتی بوو لە فیلمی(گوڵەكان ناگەشێنەوە) كە ژمارەیەك هونەرمەندو ئەكتەری بەتوانا ڕۆڵیان تێدا گێڕا لەوانەش, عەلی كەریم-سازگار فوئاد-بەهادین هەڵەبجەیی-لاوە بێستوون-شەیما ڕێبوار-جەمیل ئەحەمەد-حەسەن حەمەساڵح-ئاراز عەبدولرەحمان-شیراز جەلال و چەند ئەكتەرێكی دیكە .