هونەرمەند كەمال محەمەد گۆرانی "نیگا"ی بڵاوكردەوە

هونەرمەند كەمال محەمەد گۆرانی
هونەرمەندی كورد(كەمال محەمەد) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەمڕۆ دووشەممە 1/2/2021 گۆرانیبێژو هونەرمەندی كورد كەمال محەمەد گۆرانییەكی بەناوی (نیگا)بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كەمال محەمەد خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو "مازیار فایەق" تێكستی گۆرانیەكەی نووسیوە, هەروەها "زریان كاروان" كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

هەروەها ژمارەیەك میوزیكژەن لە درووستكردنی گۆرانی نیگا بەشدار بوون لەوانەش, كۆشیار شێركۆ بە ئامێری كەمان و كاروان نەی بە ئامێری نەی و هێدی بە ئامێری گیتار, دوایین بەرهەمی كەمال محەمەد بریتی بوو لە گۆرانی (ئافەرین) كە لە 30/11/2020 بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند مەریوان سەفادین بەشێوەی دوێت بڵاویان كردەوە .
Top