فیلمێکی کوردی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تارانی پێ بەخشرا
بهپێی راپۆڕتی لێژنهی راگهیاندنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورته فیلمی تاران، کە لەلایەن "سهید سادق مووسهوی" بەڕێوەبەری ئەو فێستیڤاڵەوە ڕاگەیەندرا، کورتە فیلمی دیکیۆمێنتاریی (کاک ئیرج)، لە بەشی پێشبڕکێی فیلمە دیکیۆمێنتارییەکاندا خەڵاتی یەکەمی دەرهێنانی پێ بەخشراوە.
بەپێی زانیاریی بەرپرسانی فێستیڤاڵ لە سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاراند نزیکەی هەزار و 700 کورتە فیلم لە بەشە جیاجاکاندا بەشداییان کردووە.
کەلە بەشی پێشبڕکێی دەرهێنانی فیلمە دیکیۆمێنتارییەکاندا خەڵاتی یەکەمی دەرهێنانی بە فیلمی (کاک ئیرج) لە دەرهێنانی جەمشید فەرجوەندفەردا هونەرمەندی سینەماکار و فۆتۆگرافەری کورد بەخشراوە.
جەمشید فەرجوەندفەردا، هونەرمەندی فۆتۆگرافەر و سینەماکاری کورد خەڵکی شاری بیجاڕە لە پارێزگای سنە و ساڵانێکە بە شێوەی پیشەیی کاری وێنەگری دەکات و هەتا ئێستا لە ئاستی کوردستان، ئێران و جیهاندا چەندین خەڵاتی لەم بوارەدا بەدەست هێناوە.
basnews