سەرنجراكێشترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد

سەرنجراكێشترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد
ساڵانە لە رێگای بەرنامە و گۆڤار و رۆژنامە هونەرییەكانەوە راپریی جۆراوجۆر دەربارەی دەوڵەمەندترین و سەرنجڕاكێشترین و سەركەوتووترین ئەكتەرەكانی هۆڵیۆد ئەنجام دەدەرێت و ژمارەیەكی زۆری خوێنەر و بینەریش، لە سەرتاسەری جیهاندا بەشداریی تێدا دەكەن. بەشداریكردنی جەماوەر لەم جۆرە راپرسییانەدا دەگەڕێتەوە بۆ خۆشەویستیی ئەم خەڵكە بۆ ئەستێرەكانیان، بەم دواییە كەناڵی (CBS) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا راپرسییەكی ئەنجامدا دەربارەی سەرنجڕاكێشترین ئەستێرە سینەماییە پیاوەكان، لەم راپرسیەدا زیاتر لە چوارسەد هەزار كەس تێیدا بەشدارییان كرد، كە تایبەتە بە هەواڵی و چالاكیی ناودارانی جیهان و لیستێكی بەناوی سەرنجڕاكێشترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد بڵاوكردەوە، كە بەم شێوەیە بوو:


* براد بێتی ئەستێرەی سینەمایی بە سەرنجڕاكێشترین ئەستێرە لە مێژووی هۆڵیۆد هەڵبژارد، براد بێت كە لە ساڵی1963 لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما لە دایك بووە و زۆربەی تەمەنی خۆی لە ویلایەتی میزۆری بەسەر بردووە، بە یەكێك لە بەناوبانگترین و خاوەن زۆرترین جەماوەر دادەنرێت، ئەمەش لەبەر لێهاتوویی و ئاست بەرزیی ئەو فیلمانەی كە بەشداریی تێدا كردووە و زۆربەی ئەو فیلمانەش پاڵێوراو بوون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار.
جگە لەمە، براد بێت بەوە ناسراوە كە توانای بەرجەستەكردنی رۆڵی جیاجیای هەیە و، لە رووی كۆمەڵایەتیشەوە خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە، دوای ئەوەی لە جنیڤەر ئەنیستۆن جیابووە پەیوەندییەكی نوێی لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی بەست، لەبەر ئەوەی ئەنجلینا باڵیۆزی نیاز پاكییە، بۆیە براد زۆر هاوكاریی دەكات و بەشداریی لە زۆربەی كار و چالاكییە خێرخوازییەكانیدا دەكات لە سەرتاسەری جیهان، لە دوای ئەم هاوسەرگیرییەی لەگەڵ ئەنجلینا، زیاتر ناوبانگیان دەركرد و بوون بە باسی میدیاكان، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەنجلینا بە نەشتەرگەری هەردوو مەمكی بڕیەوە و براد بێتیش پاڵپشتی و پشتیوانییەكی زۆری كرد و بە فەرمی پەیوەندیی هاوسەرگیریی خۆیان راگەیاند.
* لە پلەی دووەم ویڵ سمێسی رەش تاڵە هات، ویڵ سمێس لە ساڵی 1968 لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە خێزانێكی چینی ناوەند دایكبووە، ژیانی هاوسەری لەگەڵ جادا پیكیت پێك هێناوە و دوو منداڵیان هەیە، سمێسی روج سووك جگە لە كاری نواندن یەكێكە لە ئەستێرەكانی موزیكی پۆپ لە ئەمریكا و چەندین جار خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە، خاوەن توانا و بەهرەیەكی زۆرە، ئەمەش وای لێ كردووە كە بەردەوام فیلمەكانی داهاتێكی خەیاڵییان هەبێت، جا فیلمەكانی دراما، یان كۆمیدی یانیش ئەكشن بن، لەوانەش دوایین فیلمی ( من ئەفسانەم).
* ماسیۆ ماكۆنی بە پلەی سێیەم هات، ماسیۆ لە ساڵی 1969 لە ویلایەتی تكساس لە دایكبووە، باوكی بەنزینخانەیەكی هەبوو، سەرەتا بەشداریی لە ریكلامە بازرگانییەكاندا كرد و بە لەش و ماسوولكەكانی ناوبانگی دەركرد، هەر ئەمەش وای لێ كرد كە روو لە تەلەفزیۆن بكات و لەوێشە بچێت بۆ شاشەكانی هۆڵیۆد و ببێت بە یەكێك لە پاڵەوانەكان، ماسیۆ بەشداریی لە چەندین فیلمدا كردووە، كە زۆربەیان فیلمی ئەكشن بوون، بەناوبانگترینیان فیلمی (بیابانەكان و چۆن پیاوێك لە دەست دەدەی و مافی كوشتن) لەگەڵ ژمارەیەك لە زنجیرە و فیلمی تەلەفزیۆنی.
* لە پلەی چوارەمدا ریچارد گیری تەمەن 71 ساڵ هات، گیر لە فیلادیلفیا لە دایكبووە، سەرەتا لە رێگای موزیكەوە چووتە نێو جیهانی هونەرەوە، لە ساڵی 1974 بە رۆڵێكی بچووك رووی لە كاری نواندن كرد، هەرچەندە رۆڵەكەی بچووك بوو، بەڵام دواتر بوو بە یەكێك لە گرنگترین و بەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد و رۆڵەكانی كاریگەرییەكی زۆریان بەسەر جەماوەرە هەبوو. جوانی و سەرنجڕاكێشیی گیر و فیلمە رۆمانسییەكانی، زۆرترین داهات و ناوبانگیان هەبوو، لەوانەش فیلمی (ئافرەتێكی جوان) لەگەڵ جۆلیا رۆبێرتس.
گیر ژیانی هاوسەریی لەگەڵ كاری لویل پێك هێناوە و خاوەنی منداڵێكن، ئەمە بەر لەوەی لە نمایشكاری پێشووی جلوبەرگ سیندی كراوفۆرد جیا ببێتەوە، گیر بەوە ناسراوە كە چەندین هەڵوێستی سیاسیی هەبووە دژی سیاسەتەكانی حكومەتی چین و یەكێكە لەو كەسانەی پشتگیریی لە كێشەی تبت دەكەن، زۆریش نزیكە لە دالای لاما، هەر بۆیەش هەندێك كەس پێیان وایە بە رەچەڵەك خەڵكی تیبتە.
* توم كرووزیش بە پلەی پێنجەم هات، كرووز یەكێكە لە ئەستێرە هەر ناودارەكانی هۆڵیۆد، بەتایبەتی لە فیلمەكانی ئەكشن، یەكێكە لەو ئەكتەرانەی هۆڵیۆد كە خاوەنی زۆرترین داهاتە.
كرووز لە ساڵی 1962 لە نیویۆرك دایكبووە، ئەویش لە ساڵی 1981 بە رۆڵێكی ناوەندی بەشداریی لە فیلمێكی سینەماییدا كرد، دواتر بوو بە ناودارترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد و هەمیشە ناوی لە سەرووی ئەو راپرسییانەوە دەهات كە سەبارەت بە سەرنجڕاكێشترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد ئەنجام دەدران.
سەرچاوە/رۆژنامەی (الخلیج)
Top