فیلمەكانی عمران خان پڕ بینەرترینن
لە ساڵی 2008 عمران خان بوو بە یەكەم ئەكتەری هیندی لە مێژوودا كە رێژەی فرۆشتنی بلیتی فیلمەكانی لەسەر ئاستی ناوخۆی هیندستان دەگاتە لوتكە، ئەوەش كاتێك فیلمی (Ghajini) بوو بە یەكەم فیلم كە داهاتەكەی بگاتە زیاتر لە (100) ملیۆن روپیە، لە ساڵی دواتریش واتە لە 2009 عمران خان سەركەوتنێكی گەورەتری بەدەستهێنا، كاتێك داهاتی فیلمی( 3 Idiots )كە رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینی، داهاتەكەی بڕی (200) ملیۆن روپیەی تێپەڕاند، لە ساڵی 2013 فیلمەكەی (Dhoom 3) بووە یەكەم فیلم كە داهاتەكەی (250) ملیۆن روپیە تێپەڕێنێت، لە ساڵی 2014 فیلمی (PK) داهاتەكەی گەیشتە (300) ملیۆن رۆبیە، بەڵام سەركەوتنی گەورە لە دوایین فیلمیدا بوو بە ناوی (Dangal) كاتێك داهاتەكەی تەنیا لە هیندستان گەیشتە (380) ملیۆن روپیە، جگە لەو داهاتەی كە لە چین بەدەستی هێنا، بەم شێوەیەش لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا عمران خان لە رووی داهاتی فیلمەكانی لە پلەی یەكەمدا بووە، سەرەڕای ئەم سەركەوتنە عمران خان بەم دواییە لە دیمانەیەكیدا گوتی: «سەلمان خان لە پێشەوەی من دێت، چونكە سەلمان خان كەسێكی باشە و خاوەن بەهرە و لێهاتووە، كارێزمایەكی بەرزی سەركەوتووی لە كارەكانیدا هەیە»،دەربارەی سەركەوتنیشی لە كارەكانیدا عمران خان گوتی: «سەركەوتن واتە دەقێكی باش و دەرهێنەرێكی باشت هەبێت، هەروەها گشت تەكنیككارەكان بەشێوەیەكی تەواو بەشداری لەو كارەدا بكەن و فیلمەكەش رۆڵێكی باشی هەبێت، بەڵام سەلمان خان پێویستیی بەمانە نییە، تەنیا ئەوەندەی بەسە كە چاویلكەكەی لە چاو بكات و كراسێكی جوان لەبەر بكات، من خۆم ئەو بەهرەیەم نییە».
سەرچاوە: (ایلاف)