داكوتا جونسون لە كارەكانی پەشیمان نییە

داكوتا جونسون لە كارەكانی پەشیمان نییە
خانمە ئەكتەری ئەمریكی داكۆتا جۆنسۆن رایگەیاند كە ئەو بە هیچ شێوەیەك پەشیمان نییە لە گشت ئەو رۆڵانەی تا ئێستا لە فیلمەكانیدا بینیویەتی، بەتایبەتی دیمەنە سەرنجڕاكێش و ورووژێنەرەكانی لە فیلمی (fifty shades of gray) لە ساڵی 2015 كە مشتومڕێكی زۆری نایەوە.
داكۆتا لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری (هۆڵیۆد ریپۆرتەر) گوتی: «بە هیچ شێوەیەك پەشیمان نیم لە رۆڵەكەم و ئەگەر دەرفەتم بۆ بڕەخسێت، بە بێ دوودڵی ئامادەم گشت دیمەنەكانی ئەو فیلمە دووبارە بكەمەوە، چونكە ئەو كاتە ئەو رۆڵەم خۆش دەویست و بڕوایەكی تەواوم پێی هەبوو، من شانازی بە گشت دیمەنەكانی ئەو فیلمەوە دەكەم و كاتێك سیناریۆكەم خوێندەوە، زۆر دڵخۆش بووم و گرنگییەكی زۆریشم بەو رۆڵە دا، بۆیە رێز لەو رۆڵە دەگرم و هەست بە هیچ تاوانێك ناكەم .
هەر لە درێژەی دیمانەكەدا داكۆتای تەمەن 35 ساڵە گوتی: «یەكێك لە دیمەنەكانی فیلمێكی ترسناكم بە ناوی (Suspiria) وای لێ كردم كە روو لە پزیشكێكی دەروونی بكەم، بۆ رزگار بوون لە كاریگەرییە نەرێنییەكان كە لە كاتی تۆماركردنی ئەو فیلمە دوچاری بووبووم، ئەگەر سەردانی پزیشكی دەروونیم نەكردبا، زیانێكی زۆری پێ دەگەیاندم و بە ئاسانیش لێی رزگار نەدەبووم.
سەرچاوە: (ایلاف)
Top